ناوی عەبدوڵڵا کوڕی محەمەد ئەفەندییە، ساڵی 1875 لە شاری #سلێمانی# لەدایک بووە، پاش خوێندنی سەرەتایی بووە بەفەقێ و ماوەی پانزە ساڵ هەموو زانستە ئایینەکانی خوێندووە، پاشان چووەتە ئەستەمبوڵ و ماوەیەک لەوێ ماوەتەوە، بۆ دوا جار گەڕاوەتەوە سلێمانی و لە قوتابخانەی ڕوشدیەی عەسکەری وانەی زمانی تورکی وتووەتەوە.
کەسێکی نیشتمانپەروەر بووە و لە هەموو ڕووداوە سیاسییەکانی ئەو سەردەمەدا هەڵوێستێکی جوامێرانەی هەبووە، ماوەیەک بۆ نەهێشتنی نەخوێندەواری مامۆستای قوتابخانەی زانستی بووە کەتایبەت بووە بەو کەسانەی لە سەردەمی منداڵیدا فرسەتی پەروەردە و خوێندنیان نەبووە، پیاوێکی ئیماندار و دڵسۆز بووە بۆ گەل و هۆزەکەی، چەندین دیوانی هۆنراوەی بەچاپ گەیاندووە، لەوانە (دەستە گوڵی لاوان) 1937 و (گەنجینەی مەردان) و (خێری ناو مزگەوت) .
ئەم شاعیرە گەورەیەی کورد ڕۆژی 10-11-1948 کۆچی دوایی کردووە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 87,812 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!