ساڵی 1344ی لە بۆیێنی خوارو سەر بەشاری بانەی پارێزگای کوردستان لەدایکبووە
دوو ساڵ لەشاری قەزوین دەورەی فەوقی دیپلۆمی لە بواری علومی تەجروبی بۆ مامۆستایی خوێندووه
بۆ ماوەی سێ ساڵ لە شارۆچکەی دیواندرە لە ئاستی ناوەندیدا وانەی علومی گوتۆتەوه
ساڵی 1367 چۆتە زانکۆی پزیشکی گیلان لەشاری ڕەشت و ساڵی 1374 دەرسی دوکتۆری تەواوکرد و وەک پزیشکی عمومی هاتۆتەوەشاری بانه
ساڵی 1376 لەشاری بانە دەرمانگای فەرهەنگیانی دامەزراند
خۆی دەڵێ ساڵی 1376 و بەپێی هەلومەرج و پێویستی دەرمانگای فەرهەنگیانی شاری #سنە# چۆتە ئەو شارە و وەک سەرپەرشتی فەننی و دوکتۆر تا ئیستا لەو دەرمانگایەدایه
لەم دەساڵەی دواییدا لە پەیمانگەی خوێندکاری مامۆستایی کچان و کورانی سەر بەوەزارەتی پەروردە وەک مامۆستا دەرس دەڵێتەوه.