ساڵی 1937 لە شارۆچکەی #هەریر#ی سەر بە پارێزگای #هەولێر# لە باوەشی خێزانێکی کرستیان هاتۆتە ژیانەوە خوێندنی لە هەریر و #شەقڵاوە# و هەولێر تەواوکردووە و فرانسۆ پاش ئەوەی خانەی مامۆستایان تەواودەکات ساڵی 1960−1961 لە ناوچەکانی بلێ و بارزان و لە دەڤەری باڵەکایەتی دەبێت بە مامۆستای وەرزش، لە سەرەتای چوونی بۆ ناو کاری سیاسەت دەبێتە ئەندامی حیزبی شیوعی ئێراق و پاشان بەرپرسی لێژنەی ناوچەی حیزبەکە، بەڵام بەهۆی ئەو خۆشەویستییە زۆرەی بۆ #مەلا مستەفا بارزانی# دەیبێت لە ساڵی 1963 پەیوەندی بە #پارتی دیموکراتی کوردستان# دەکات و دەچێتە ڕیزەکانی ئەم حیزبە و لە شۆڕشی ئەیلول بەژداری دەکات، لە ماوەیەکی زۆر کەمیشدا دەبێتە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی گەڵاڵەی پارتی دواتر لە ساڵی 1969 دەبێتە بەرپرسی لێژنەی ناوچەی باڵەکایەتی پارتی دیموکراتی کوردستان. بەهۆی دڵسۆزی و بەوەفایەتییە زۆرەکەی بۆ پارتی زۆر جێگای بایەخی مستەفا بارزانی بوو وە هاوڕێی نزیکی #ئیدریس بارزانی# و #مەسعود بارزانی# بوو، لەکاتی دامەزراندنی دەزگای پاراستن ڕۆڵێکی چالاکی هەبوو، هەریری لە تەمەنی 33 ساڵی لە دوای ڕێکەوتننامەی #11ی ئازار# لە ساڵی 1970 بۆ 1974 دەبێتە قایمقامی شارۆچکەی #چۆمان#، لە کۆنگرەی نۆیەمی پارتی لە ساڵی 1979 دەبێتە ئەندامی یەدەگی سەرکردایەتی پارتی لە کۆنگرەکانی 10و11و12 ئەم حیزبە بە ئەندامی سەرکردایەتی و پاشان مەکتەبی سیاسی پارتی هەڵبژێردراوە.
کاتێک لایەنە کوردستانییەکان لێک نزیکبوونەوە بۆ درووستکردنی بەرەیەکی سیاسی و چەکداری هاوبەش فرانسۆ دەبێتە نوێنەری پارتی لە بەرەی کوردستانی کە لە ساڵی 1988 لەنێوان حەوت پارت و لایەنی سەرەکی باشووری کوردستان درووستکرا.
لەیەکەم هەڵبژاردنی پەڕڵەمان دەبێتە پەڕڵەمانتار و سەرۆکی فڕاکسۆنی پارتی، لە دوای #31-08-1996# هەریری لە کابینەی سێیەمی حوکمەتی هەرێمی کوردستان دەبێتە وەزیری هەرێم بەڵام پاش ماوەیەک لە پۆستەکە نامێنێت و دەبێتە بەرپرسی لقی دووی پارتی و پارێزگاری هەولێر کە تاوەکوو ڕۆژی تیرۆر کردنی لە پۆستی پارێزگاردا مایەوە.
لە #18-02-2001# و لە ئەنجامی کردەوەیەکی تیرۆریستییەوە فرەنسۆ هەریری تیرۆرکرا.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 28,910 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!