کوڕی ئەحمەد ئاغای کوڕی حاجی بایز ئاغایە، ساڵی 1937 لە گوندی (#تورجان#) ی سەربە شاری #بۆکان# لەدایک بووە. لەتەمەنی منداڵیدا لە خۆشەویستی دایک بێ بەش کرا. کە تەمەنی گەیشتە حەڤدە ساڵی تووشی نەخۆشییەکی سەخت هات و ماوەی سێ ساڵ لەپێ کەوت، پاشان بەدرێژایی ژیانی توانای ڕۆیشتنی ئاسایی لەدەست دا. بەهۆی بیروباوەڕی پێشکەوتنخوازی و هەڵوێستی نیشتمانپەروەرییەوە لەلایەن ڕژێمی پەهلەوییەوە ڕووبەڕووی زیندان و ئەشکەنجە کرایەوە. سەرەڕای ئەو هەموو کوێرەوەری و دەربەدەرییە توانی کۆلیژی حقوق لە زانکۆی تاران ببڕێ و ساڵی 1968 لەبەشی کوردی ڕادیۆی تاران دامەزرا. =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/698/0005.JPG=KTML_Photo_Alt=سوارە ئیلخانی زادە=KTML_Style=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/698/0005.JPG=KTML_Photo_End=
سوارە یەکێکە لە شاعیرە هەرە خوێندەوارەکانی ئێران و ئاگاداری گۆڕانکارییە ئەدەبییەکانی جیهان بوو. ئاڵوگۆڕێکی گەورەی لە شیعری نوێی کوردیدا هێنایە گۆڕێ. هەرچەندە ژمارەی شیعرەکانی کەمن، بەڵام هەر هەموویان لەرووی داڕشتن و بیری قوڵ و هەستی شاعیرانەدا شیعری دانسقەن. ئەم شاعیرە نوێخوازە عەشقی سرووشت بووە، سرووشتێک کە لە خزمەتی مرۆڤایەتیدا بێ و ئازادی ژیان ئەندێشەی پێ ببەخشێ. سوارە جگە لە شیعری کوردی، بە فارسیش شیعری نووسیوە، لەبواری پەخشان و نووسینیشدا ئەدیبێکی لێهاتوو بووە. ئەو کاتەی لەبەشی کوردی هەردوو ڕادیۆی ئێران و# کرماشان#دا کاری ئەکرد، بەرنامەیەکی ئەدەبی هەبوو بە ناونیشانی (تاپۆ و بوومە لێڵ) کە خزمەتێکی زۆری مەسەلە ئەدەبییەکانی کوردی کرد. سوارە ئێلخانی زادە لەو تاقە شاعیرانەیە کە بایەخێکی زۆری بە زمان داوە و ناوەرۆکی هەموو بەرهەمەکانی باس لە ئازادی و پاکی و جوانی ڕۆحی مرۆڤ ئەکات. کۆی بەرهەمە ئەدەبییەکانی بە ناوی #زەمزەمەی زوڵاڵ# چاپکراوە ئەم شاعیرە هەڵکەوتووە ڕۆژی چوارشەممە #14-01-1976# بە نەخۆشی کۆچی دوایی کردووە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 134,190 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!