پەرتوکخانە پەرتوکخانە
لێ گەڕیان

کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!


گەریانا دەست نیشانکری





لێ گەڕیانا هویر      کیبورد


لێ گەڕیان
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرن
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
ئامراز
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
زمان
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
هژمارا من
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
لێ گەڕیان ڤڕێکرن ئامراز زمان هژمارا من
لێ گەڕیانا هویر
پەرتوکخانە
ناونامە بو زاروکێن کورد
کرونولوژیا ڕویدانا
ژێدەر
پاش
کومکری
چالاکی
چەوا لێ بگەڕهم؟
بەلاڤوکێن کوردیپێدیا
ڤیدیۆ
دارشتنا پولا
بابەت ب هەلکەفتێ
ڤڕێکرنا بابەتی
ڤرێکرنا وێنەی
ڕاپرسی
بوچوونێن هەوە
پەیوەندی
کوردیپیدیا پێدڤی ب چ زانیاریانە!
ستاندارد
رێسایێن بکار ئینانێ
کوالیتیا ڤی بابەتی
دەربارێ مە
ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
دەربارەی مە چ گوتیە؟
کوردیپیدیایێ بکە د مالپەرێ خودا
تومارکرن / ڤەمراندنا ئیمێلی
ئامارێن مێهڤانا
ئامارا بابەتا
وەرگێرێ فونتا
گهوڕینا دیرۆکان
کۆنترلکرنا ڕاست نڤیسینێ
زمان و شێوەزارێ لاپەرا
کیبورد
لینکێت پێدڤی
ئێکستێنشنا کوردیپێدیا بو گوگڵ کروم
کوکیز
کوردیی ناوەڕاست
کرمانجی
Kurmancî
هەورامی
Zazakî
English
Français
Deutsch
عربي
فارسی
Türkçe
Nederlands
Svenska
Español
Italiano
עברית
Pусский
Fins
Norsk
日本人
中国的
Հայերեն
Ελληνική
لەکی
Azərbaycanca
چوونا ژوور
دێ بمە هەڤکارێ هەوە
پەیڤا نهێنە تە ژبیر کریە!
        
 kurdipedia.org 2008 - 2024
 دەربارێ مە
 بابەت ب هەلکەفتێ
 رێسایێن بکار ئینانێ
 ئەرشیڤ ڤانێن کوردیپێدیا
 بوچوونێن هەوە
 کومکری
 کرونولوژیا ڕویدانا
 چالاکی - کوردیپێدیا
 هاریکاری
بابەتێ نوی
کەسایەتی
جەمال بابان
08-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ڕەفیقێ وێنەگر - چاڤێ سلێمانی
08-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عیسا پژمان
08-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
رێکەوت و رووداو
06-09-1930
07-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فندێ فندێ
06-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
محەمەد عەلی شاکر
06-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دەهام عەبدولفەتاح
05-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەتیە محەمەد کەریم
05-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کوشکا حەوش کوروو
05-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
جەلال تەقی
05-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت
  535,120
وێنە
  109,115
پەرتوک PDF
  20,171
فایلێن پەیوەندیدار
  103,205
ڤیدیۆ
  1,510
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,808
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,601
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,947
عربي - Arabic 
30,091
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,693
فارسی - Farsi 
9,284
English - English 
7,510
Türkçe - Turkish 
3,664
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,633
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
345
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
69
Español - Spanish 
53
Polski - Polish 
53
Italiano - Italian 
51
Հայերեն - Armenian 
50
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
26
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
18
Norsk - Norwegian 
17
Ελληνική - Greek 
15
עברית - Hebrew 
15
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Тоҷикӣ - Tajik 
7
Esperanto - Esperanto 
4
Čeština - Czech 
4
ქართველი - Georgian 
4
Catalana - Catalana 
3
Srpski - Serbian 
3
Kiswahili سَوَاحِلي -  
2
Hrvatski - Croatian 
2
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Lietuvių - Lithuanian 
1
Cebuano - Cebuano 
1
балгарская - Bulgarian 
1
हिन्दी - Hindi 
1
پول
کرمانجی
ئەنفالکری 
5,523
کەسایەتی 
4,872
شەهیدان 
2,544
پەڕتووکخانە 
1,293
وشە و دەستەواژە 
914
کورتەباس 
883
جهـ 
603
وێنە و پێناس 
384
هۆزان 
237
ئامار و راپرسیا 
161
بەلگەنامە 
65
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
38
شوینوار و جهێن کەڤنار 
33
پارت و رێکخراو 
32
نڤیسێن ئایینی 
29
موزەخانە 
19
ڤیدیۆ 
13
کارا هونەری 
11
پەند و ئیدیۆم 
9
ناڤێن کوردی 
8
كلتوور - پێکەنین 
7
رێکەوت و رووداو 
5
نەخشە 
3
هەمەجۆرە 
3
لێنانگەها کوردی 
1
ژینگەها کوردستانێ 
1
هوز - تیرە - بنەماڵ 
1
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
MP3 
323
PDF 
31,214
MP4 
2,488
IMG 
199,860
∑   رێژە 
233,885
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
کەسایەتی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
عەلائەدین سەجادی
تەڤی کوردیپێدیایێ دزانی؛ کی، کییە! کیرێ، کیڤەیە! چ، چییە!
پول: کەسایەتی | زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish
هەڤپشکی کرن
Facebook1
Twitter1
Telegram2
LinkedIn0
WhatsApp2
Viber1
SMS0
Facebook Messenger1
E-Mail0
Copy Link4
هەلسەنگاندنا بابەتی
9 دەنگ 4
نایاب
گەلەك باشە
ناڤنجی
خراب نینە
خراب
بو ناڤ لیستا کومکریا
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
گهوڕنکاریێن بابەتی!
Metadata
RSS
گووگلا وێنا بو بابەتێ هەلبژارتی!
گوگل دەربارەی بابەتێ هەلبژارتی!
Kurmancî6
English4
کرمانجی0
هەورامی0
لوڕی0
لەکی0
Zazakî0
عربي2
فارسی0
Türkçe0
עברית0
Deutsch0
Español0
Français0
Italiano0
Nederlands0
Svenska0
Ελληνική0
Azərbaycanca0
Catalana0
Cebuano0
Čeština0
Esperanto0
Fins0
Hrvatski0
Kiswahili سَوَاحِلي0
Lietuvių0
Norsk0
Ozbek0
Polski0
Português0
Pусский0
Srpski0
балгарская0
Тоҷикӣ0
Հայերեն0
ترکمانی0
हिन्दी0
ქართველი0
中国的0
日本人0

عەلائەدین سەجادی

عەلائەدین سەجادی
ناوی تەواوی (عەلادین نەجمەدین عیسامەدین) ە و لە بنەماڵەی ناوداری (سجادی) یە، ساڵی (1907) هاتۆتە دنیاوە لەخێزانێکی ئایینیدا گەورە بووە.
ساڵی (1927) بۆ خوێندن هاتووەتە شاری #سلێمانی# و لە مزگەوتی شێخ جەلال و مزگەوتی حاجی مەلا ڕەسوڵ بەفەقێیەتی دامەزراوە، ساڵی (1938) مۆڵەتی مەلایەتی لای مامۆستا شێخ بابەعەلی تەکیەیی وەرگرتووە و چووە بۆ بەغداو لە مزگەوتی نەعیمە خاتوون لەمەیدان بووە بەپێشنوێژ و دانیشتن و کاری ڕۆژانەی لەو مزگەوتەدا بووە، لە بەغدایش لای مامۆستایان شێخ ئەمجەد زەهاوی و شێخ محەمەد قزڵجی بەهەندێک لەزانستە ئیسلامییەکاندا چووەتەوە، لە ساڵی (1939) دا چووەتە مەیدانی ڕۆژنامەنووسی و لە ساڵی (1941) دا بووە بەبەڕێوەبەری گۆڤاری (گەلاوێژ) و وردەوردە گەشەی پێکردووە تا داخستنی لە (1949) دا.
لە ساڵی (1948) دا پاش ڕاپەڕینە مەزنەکەی کانون، گۆڤاری (نزار) ی بە عەرەبی و کوردی دەرکردووە کە گۆڤارێکی نیشتمانپەروەری سیاسی بووە، پاش شۆڕشی پیرۆزی 14ی تەمموزو تا ساڵی (1974) مامۆستای ئەدەب و مێژووی ئەدەبی کوردی بووە لەکۆلێژی ئادابی زانکۆی بەغدا، هەر لە ساڵی (1974) دا کراوە بەئەمینداری گشتی ئەوقاف و (3) ساڵ لەو کارەدا ماوەتەوە، ساڵانی پاشەوەی بەخانەنشینی و خزمەتی ئەدەبەوە بەڕێ کردووە، 13-12-1984 کۆچی دوایی کردووە و لە گۆڕستانی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە شاری بەغدا لەنزیک شێخ عەبدوڕەحمان ئەبولوافی نەقشبەندی و شێخ ڕەزای تاڵەبانی بەخاک سپێردراوە.=KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/719/0011.JPG=KTML_Photo_Alt=عەلائەدین سەجادی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:right;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/719/0011.JPG=KTML_Photo_End=
لە و پەرتووکەی ( #دلێر عەلائەدین سەجادی# ) کە بەناوی ( #یادی سجادی# ) لە ساڵی (1987) وەک وەفایەک بەئەدەبی کوردی و بەباوکی دەریکردووە، لەو بابەتە بەپێزانەی کەڵک وەربگرم.
ساڵی (1984) ساڵی پرسە و ماتەم بوو، چونکە لەو ساڵەدا هەندێک ئەدیب و نووسەر و ڕۆشنبیری وەک (ئەمین میرزا کەریم، تۆفیق وەهبی، جگەر خوێن، حسێن خانەقا، خاڵە ڕەجەب، حەبیب عەلی میرانی، تاهیر سادق، عەلادین سەجادی و محەمەد فیدا) کۆچی دواییان کرد و هەریەکەیان بە جۆرێک خزمەتی میللەتەکەمانیان کردووە، لەناو ئەم ناوانەدا مامۆستا (عەلادین نەجمەدین سەجادی) چل ساڵە پتر ژیانی خۆی لەپێناوی زیندووکردنەوەی کەلەپوورو نووسینەوەی مێژووی ئەدەبماندا بەخت کردووە، ئەو سەردەمەی مامۆستا سەجادی چووەتە بەغداو بزووتنەوەیەکی ڕۆشنبیری کوردی سەری هەڵداوە (کوردی و #مەریوان#ی) دوانزدە پەرتووکیان چاپ کردووە، لاوانی کوردیش (یادگار و دیاری) یان بڵاوکردووەتەوە (یانەی سەرکەوتن) یش لە چالاکیدا بوو، (ژیان) لە سلێمانی و (ڕووناکی) لە#هەولێر# دەردەچوون، سەجادی پەیوەندی لەگەڵ ڕووناکبیرانی ئەو سەردەمەدا پەیدا کردووە و ئەوانیش کاریان تێکردووە، لەدوا مانگی ساڵی (1939) دا گۆڤاری (گەلاوێژ) لە بەغدا هەڵهات و تیشکی پڕ شەوقی چیاو هەردو دۆڵەکانی کوردستانی ڕووناک کردەوە مامۆستا سەجادی ئاشنایەتی لەگەڵ بەڕێوەبەرانی ئەم گۆڤارەدا هەبوو. لەبەر ئەوەی بەڕێوەبەری گۆڤارەکە لە بەغدا نەما، کاروباری گەلاوێژ خرایە ئەستۆی سەجادی و هەر خۆی کەرەستەی بۆ کۆ دەکردەوە و لەچاپخانەدا سەرپەرشتی دەکرد و پیتاک و ئابوونەشی بۆ دابین دەکرد، سەجادی لە ساڵی (1948) دا شانبەشانی گەلاوێژ گۆڤارێکی نیو مانگی ڕامیاری بەناوی (نزار) ەوە بە کوردی و عەرەبی بڵاوکردووەتەوە، پاش ئەوەی بیست و دوو ژمارە لەو گۆڤارە دەرچوو، کاربەدەستان (گەلاوێژ) و (نزار) یان لە ساڵی (1949) دا داخست، پاش ئەوە مامۆستا دەستی دایە پەرتووک نووسین، ئەوەبوو لە ساڵی (1952) دا (مێژووی ئەدەبی کوردی) بەقەوارەی (652) لاپەڕە پێشکەش کردین کە تیایدا وتویەتی (خۆم گەلێ بەبەختیار ئەزانم کە خوا یارمەتیی دام و توانیم لە ماوەی چەند ساڵێکدا بەکۆششی فیکر و ماڵی خۆم، ئەم پەرتووکە کە مێژووی ئەدەبی کوردییە یا بەواتایەکی فراوانتر (دائرە المعارف) ی کوردییە، بێنمە بەرهەم و پێشکەشی بکەم) لە دواییدا دەڵێتSadهێنام ئەدەبی کوردیم کرد بەکۆشکێک و بەدنیایەک بەڵام نەک کۆشکێکی داروپەردوو، چونکە ئەو جۆرە کۆشکانە لەبەر پلاری گەرمای هەتاوی هاوینداو سەرمای بەفری زستاندا خۆیان ناگرن، کردم بەکۆشکێک نە باکی بەکڵپە و بڵێسەی هەتاوو هاوین بێ، نەبەتۆف و کڕێوەی بۆرانی زستان) .
کاتێکیش بەدرێژایی سی و پێنج ساڵ کە ئیمامی مزگەوت بووە، هەموو ڕۆژێک نێوان نوێژانی مەغریب و عیشا لە مزگەوتە بچکۆلانەکەیدا ئەدیب و ڕۆشنبیرو ناسیاوانی لەدەوری کۆ ئەبوونەوە و دەست ئەکرا بەگفتوگۆو نوکتە و قسەی خۆش. بۆیەش ئەو هەلەی لەدەس نەداوە و ئەو قسەخۆش و نەستەقانەی کە بەدڵی بووبێت تۆماری کردوون و سەرلەنوێ دایڕشتوونەتەوە، ئەوەبوو لە ساڵی (1957) ەوە تا ساڵی (1983) هەشت بەرگە پەرتووکی بەناوی (ڕشتەی مرواری) یەوە لێ چاپکردن، کە بوو بەجۆرە ئەدەبێکی زیندووی میللەتەکەمان. لە ساڵی (1953) یشدا سیپارەیەکی ناوی کوڕ و کچی کوردی پێشکەش باوک و دایکان کرد، لەناوەڕاستی پەنجاکاندا گەشتێکی (1816) کیلۆ مەتری بەناو کوردستاندا کرد و ئەم گەشتنامەیەی کردە پەرتووکێکی سەربەخۆ، کە شۆڕشی چواردەی تەمموزی (1958) بەرپابوو، هات شۆڕشەکانی بەدرخان و سمکۆو حەمەپاشای ڕەواندزو شێخ مەحمودی لە پەرتووکێکدا بۆ لەچاپداین و هەڵوێستی کوردی بەرانبەر کۆمار دەربڕی. هەروەها لەفۆلکلۆری کوردیشەوە سێ چیرۆکی لە پەرتووکی (هەمیشە بەهار) دا لە ساڵی (1960) لەچاپ داو دەربارەی زمانیش لە ساڵی (1962) دا پەرتووکی (دەستوور و فەرهەنگی کوردی) بڵاوکردەوە، لە ساڵی (1969) دا خوالێخۆشبوو لایەکی لەڕەخنەی ئەدەبی کوردی کردەوە بەپەرتووکی (نرخ شناسی) ئەو کەلەبەرەشی پڕکردەوە، پاش ئەوە بەدە ساڵ جوانکاریەکانی ناو ئەدەبی کوردی لە پەرتووکی ( #خۆشخوانی# ) دا خستییە بەردەست و دەربارەی ئەم دوو پەرتووکە دەڵێت (هێنام ڕستەی خۆشخوانیم کرد بەوشەیەک و کردم بەناو بۆ ئەم پەرتووکە کە قسە لەڕەوانبێژییەوە دەکات، وەکوو لەکاتی خۆشیدا ڕستەی نرخ شناسیم کرد بەناو بۆ ئەو پەرتووکە کە باس لە لێکۆڵینەوەی ئەدەبی کوردی دەکا!..
ئەگەر بەشێوەیەکی گشتی بڕوانینە بەرهەمەکانی دەبینین زۆربەی زۆریان دەربارەی ئەدەبی کوردین و هەندێکیشیان لەخانەی کەلەپوورو فۆلکلۆردا دادەنرێن و لە هەموو بەرهەمەکانیدا ئەمانەتی زانستی پاراستووە و هەموو سەرچاوەیەکی دیاری کردووە و لەنووسیندا شێوەیەکی نوێی گرتووەتەبەرو لە هەندێک بابەتە نووسیندا بەداهێنەر دەدرێتە قەڵەم.
(مستەفا نەریمان) لەچلەکەیدا دەڵێت: (لە و چل و دوو ساڵەی کە مامۆستا سەجادیم تیادا ناسیوە و تێکەڵاویم لەگەڵ پەیدا کردووە، خووڕەوشت و هەڵسوکەوتی ڕۆژانەی وەک نووکی قەڵەمەکەی خاوێن و بێگەرد بوو، لەپاشملە ناوی کەسی بەخراپە نەهێناوە و دڵی کەسیشی نەڕەنجاندووە) .
بە و هێزەوە لە ماوەی سی و یەک ساڵدا بیست و یەک پەرتووکی بەقەوارەی (5366) لاپەڕە چاپکردووە ئەمەش دەکاتە 4%ی پەرتووکی کوردی ئەو ماوەیە، هیچ نووسەرێکی کوردمان بەقەوارەی پەرتووک نەگەیشتووەتە ڕادەی خزمەتی ئەو جگە لەمامۆستای پایە بڵند ( #مەلا عەبدولکەریم مودەریس# ) کە بەسێ هەزار لاپەڕە کەوتووەتە ژووریەوە. سەڕەرای ئەو هەموو بەرهەمە چاپکراوانە، سەجادی چەند بەرهەمێکی حازرە چاپی بەجێ ماوە وەک (بەرگی نۆهەمی ڕشتەی مرواری) و (بەرگی دووەمی دەقەکانی ئەدەبی کوردی) و (پەرتووکی زیندەوەر) ، هەروەها ڕۆژانە بیرەوەری تایبەت بەخۆی یاداشت کردبوو. لەگەڵ ئەوانەشدا هەرگیز لەخۆبایی نەبووە و هەوڵی ئەوەشی داوە بەرهەمی پوختترمان پێشکەش بکات، ڕۆشنبیرو ئەدیب و نووسەر دەبێت لە ژیاننامە و خوڕەوشتەکانی کەڵک وەربگرن و بیکەنە مەشخەڵ لە گۆڕەپانی ڕۆشنبیرییاندا، بەمە ڕۆحی مامۆستا شاد دەبێتەوە. هەرەوەک خۆی لەپێشەکی پەرتووکی (مێژووی ئەدەبی کوردی) دا دەڵێت:) دەمێ ساڵە، بگرە ئەوەتەی هۆشم کردووەتەوە، لەکانگای دڵەوە حەزم لە ئەدەب و ئەدەبیات کردووە، بەو بۆنەوە گەلێ جار خووم ئەدایە خوێندنەوەی ئەو شتانە کە ئاشنایەتیان بەئەدەبەوە هەیە، بەتایبەتیی هینەکانی ڕۆژهەڵات چ عەرەبی، چ فارسی، ئەمە بێجگە لە ئەدەبیاتی ڕۆژاوا – جۆش و خرۆشێکی ئەدامێ و ئەیخستمە عالەمێکی ترەوە، ماوەیەکی باش ئەمە ئیشم بوو، بەبێ ئەوە بچم بەلای بیروباوەڕێکی ت!.. ……) ، دواتر دەڵێت (ڕۆژێک شتێکم ئەخوێندەوە، کە لێبومەوە سەرلەنوێ لەدڵی خۆما وردم دەکردەوە، لەمەوە کتوپڕ ئەوە هات بەبیرما کە ئایە من چیم؟ ئینگلیز؟ نە و. عەرەبم ؟ نە و..بەڵکوو کوردم باشە کە کوردم دەبێت لەنەتەوەی کوردبم، کە لەنەتەوەی کورد بووم ئەمەی تێ گەیاندن، کە کورد ناوی لە لاپەڕەی ڕۆژگاردا هەیە و ئەمیش ئمێکە بۆ خۆی، زۆری پێ نەچوو لەو زەریایی خەیاڵە کەوتمە سەر ئەوە کە میللەت مادام میللەت بوو، بێگومان دەبێت زمان و ئەدەبیات و تاریخی (مێژووی) ببێ، ئەگەر نەبێت بەهیچ ناژمێررێ و هیچ نی یە، لێرەدا سەرم لێ تێکچوو. تەماشای خۆم دەکەم هیچی تر نیم تەنیا کورد نەبێ، تەماشای بارەکەی تری دەکەم سەیر دەکەم تەنیا کورد نەبێت هەموو شتێکی ت!.. کسپەیەک لەدڵمەوە هات، بەوە دڵی خۆم دایەوە کە نەتەوەی قەومێکم کە لەبەرە بەیانی مێژووە بەم زمانە کە من قسەی پێ دەکەم و پێی ئەنووسم قسە دەکەن و هیچ کۆسپێک لای نەداون لە ڕێگەی خۆیان، بەتایبەتیی کە ئەمیر شەرەفخانی بتلیسی لە (1005) ی هیجری و (امین زەکی بەگ) لە (1936) ی میلادی، مێژوویان بۆ قەومەکەم نووسیوە، بست بست گەشکەم دەکرد و هیوام بەخۆم و بەقەومەکەم تازەتر ئەبوەوە …)
مومتاز حەیدەری لەچلەی ماتەمینی مامۆستای نەمردا دەڵێت: (مردوو لنگی درێژ دەبێتەوە) ئەوەتا بەر لەساڵ و نیوێک وتارێکم لەخولی دووەمی ژمارەی (12) ی نووسەری کورد لەژێر ناوی (مامۆستا سەجادی، خەرمان بەرەکەت) دا نووسی، داوای ئەوەم کرد تا مامۆستا سەجادی لە ژیانە میهرەجانێکی ئەدەبی گەورەی ڕێزگرتنی بۆ ساز بکرێ، بەڵام بەداخەوە زۆریش بەداخەوە، بەتاقە دێڕێکیش پێشوازی پێشنیارەکە نەکرا …!.. ئێستاکەش وا ڕۆڕۆی بۆ دەکەین، فرمێسکی بۆ دەڕێژین، ئەرێ تاکەی، زیندووکوژەی مردوو پەرست بین!..)
مامۆستا ( #هەژار موکریانی# ) لە وتارێکیدا بۆ کۆچی سەجادی نووسیوێتی (ڕۆژێک سەیری دوکانێکی بەغدام دەکرد، چەقەڵێکی مۆمیایی کراوی لێدانرابوو، لەژێر قاچییەوە لێی نووسرابوو (بیست و پێنج دیناری تەواو) من سەری زمانی خۆم گەست، هات بەدڵما، هەیار!.. ئەم مام چەقەڵە موحتەرەمە ئاخۆ دەبێت بەزیندوویی سەر شاعیر، نووسەر، هونەرمەندێکی کورد بوبێ لە ژیانیدا لەبرسان و لەترسان ئۆقرەی نەبوبێ و ئێستاکێ لاشەی مۆمیایی بەم دەردو مەخسەرە چوبێ؟ کێ دەزانێت ؟ هەزار دانە بەزیندوویی فلسێ ناژی) ، هەژار درێژەی بەوتارەکەی دەدا و باسی چەند ڕۆشنبیرێکی کورد دەکات (مەلا مارفی کۆکەیی) ئەگەر بێژم لەبرسا مرد ڕەنگە باوەڕم پێنەکەن، چونکە ئەو دەم نانی وشک زۆر هەرزان بووە... قانیع هەتا مرد نان و دۆی خۆی لەپەنایەک نەدی... فایەق بێکەس کە چریکەی گوێی دوژمنانی کەڕ دەکرد، دوو لێفەی لەماڵدا نەبوو کە خۆی و منداڵەکانی پێداپۆشێ بەقەرزداری عارەق بەقەرزداری مرد.... گۆران ئەو ئەستێرە گەشەی ئاسمانی ئەدەبیاتی کورد، بۆ دابینبوونی بژێوی دەگاتە یافای فەڵەستین وتاربێژی ڕادیۆی (شەرقی ئەدنا) بێ... جگەرخوێن پەنجا ساڵ پتر بۆ شیعرو چیرۆکی کوردی چەوسایەوە لەجیاتی نان خوێنی جگەری خۆی دەخوارد، چەند لە کوردستان ژیاو من دەمناسی گەسکلێدەری کۆڵانان لەو تێرتربوون، کەس ئیرەیی پێ نەدەبرد، ئەوانە لە ژیان ئاوابوون لەپاش مردنیان چاوا بوون ؟)
بەداخەوە ئێستا کە مردوپەرستیشمان نەماوە ئەوا (23) ساڵ بەسەر کۆچی دوایی مامۆستای هەمیشەزیندوودا تێدەپەڕێت کەس لەپەڕەی ڕۆژنامەیەکدا ساڵیادی کۆچی دوایی نەکردووە، یان بابەتێکی دەستنووسی نەکرا بەپەرتووک بۆ؟ لەم (23) ساڵەدا تەنیا لەژمارە (28) ی گۆڤاری (ڕۆڤار) کە تایبەتە بەدامەزرێنێک یادی کردووەتەوە، بەڵام دەرچوونی ژمارەکەی هاوکات نی یە لەگەڵ ساڵی کۆچی دواییەکەی، گۆڤارەکە 25-02-2004 دەرچووە، واتە 25/2 بەڵام، مامۆستا 13/12 کۆچی دوایی کردووە، من لەلایەن خۆمەوە زۆرزۆر دەست خۆشی لەکارمەندانی ئەو گۆڤارە دەکەم کە گۆڤارەکە سەر بەچاپ و پەخشی سەردەمە، هیوای سەرکەوتنیان بۆ دەخوازم. هەرچەندە مامۆستا لەسەر بواری ئەدەب و ڕۆشنبیری دەستەی دەزگای میری مامۆستایان لەگەڵ دەستەیەک لاوان و قوتابییاندا ڕاپێچی بەندیخانە کردەوە، هەر لەو سەردەمەدا کوڕێکی بەناوی (دانا) شەهید کراوە، وابزانم ساڵی شەهیدکردنەکەی (1982-1983) بووە. هەتا لە ژیاندا مابوو قسەی جوانی کردبوو، یەکێک لەو قسە بەنرخانەی ئەوەیە وتبوی (ئەگەر خۆت سەری خۆت نەخورێنی، کەس بۆت ناخورێنێ) ئەگەر بەڕێز (دلێر) ی کوڕی پەرتووکی ( #یادی سجادی# ) کەپێکهاتووە لە کۆمەڵێک وتارو شیعر لەیادەکەیدا خوێنراونەتەوە یان لە گۆڤار و ڕۆژنامەکاندا بڵاوکراونەتەوە، نەکردایە بەپەرتووک لەوە نەدەچوو کەس ئەو ئەرکەی بخستایەتە سەرشانی، زۆربەی شانۆکار و هونەرمەندان سوودێکی زۆریان لە ( #ڕشتەی مرواری# ) کردووە، کردویانە بەنواندن و دراما کەچی کەس لەوانە شتێکی بۆ نەنووسیوە وەک وەفایەک، دەبێت بە بەوەفایان و نووسەران ئەو دەستنووسانەی کە مامۆستا مەرگ ڕێگەی پێنەدا بیکات بەپەرتووک، بیکەن بەپەرتووک یان زۆربەی پەرتووکەکانی لەبازاڕدا یان لە پەرتووکخانە ئەهلییەکاندا نەماون یان کە کەم بوونەتەوە لەچاپی بدەنەوە بۆی، نەفەوتێن و پەرتووکخانەی کوردی پێ دەوڵەمەند بێت و گەنجانی ئەمڕۆش بتوانن سوودی لێوەربگرن.
ئەمەش ناوی پەرتووکەکانی و ساڵی دانانیانن:-
1. مێژووی ئەدەبی کوردی، (1952) و (چاپی دووەم 1971) .
2. ناوی کوردی، (1953) .
3. #ڕشتەی مرواری#، بەرگی یەکەم، (1957) و (چاپی دووەم 1999) و (چاپی سێیەم 2005) =KTML_Photo_Begin=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/719/0012.JPG=KTML_Photo_Alt=عەلائەدین سەجادی=KTML_Style=width:25%;height:20%;float:left;=KTML_Photo_Target_Link=https://www.kurdipedia.org/files/relatedfiles/2008/719/0012.JPG=KTML_Photo_End=
4. ڕشتەی مرواری، بەرگی دووەم، (1957) و (چاپی دووەم 1999) و (چاپی سێیەم 2005) .
5. ڕشتەی مرواری، بەرگی سێیەم، (1958) و (چاپی دووەم 1999) و (چاپی سێیەم 2005) .
6. ڕشتەی مرواری، بەرگی چوارەم، (1968) و (چاپی دووەم 1999) و (چاپی سێیەم 2005) .
7. ڕشتەی مرواری، بەرگی پێنجەم، (1972) و (چاپی دووەم 1999) و (چاپی سێیەم 2005) .
8. ڕشتەی مرواری، بەرگی شەشەم، (1979) و (چاپی دووەم 1999) و (چاپی سێیەم 2005) .
9. ڕشتەی مرواری، بەرگی حەوتەم، (1980) و (چاپی دووەم 1999) و (چاپی سێیەم 2005) .
10. ڕشتەی مرواری، بەرگی هەشتەم، (1983) و (چاپی دووەم 1999) و (چاپی سێیەم 2005) .
11. گەشتێک لە کوردستاندا، (1956) .
12. شۆڕشەکانی کورد (1959) و (چاپی دووەم 2005) .
13. هەمیشە بەهار (1960) .
14. دەستوور و فەرهەنگی زمانی کوردی، (1961) .
15. ئەدەبی کوردی و لێکۆڵینەوەی ئەدەبی کوردی، (1968) .
16. نرخ شناسی، (1970) .
17. دوو چامەکەی نالی و سالم، (1973) .
18. کوردەواری، (1974) .
19. دەقەکانی ئەدەبی کوردی (1978) .
20. خۆشخوانی، (1978) .
وە دوو نامیلکەی دەرکردووە، یەکەمیان بۆ یادی شاعیری پایەبەرز (پیرەمێرد) کە بەناوی (یادی پیرەمێرد) ەوە لە ساڵی (1951) دەری کردووە کە (112) لاپەڕەیە، دووەمیان بۆ یادی مێژوونووسی پایەبەرز (#محەمەد ئەمین زەکی# بەگ) کە بەناوی (یادی کۆچی محەمەد ئەمین زەکی) ەوە لە ساڵی (1948) دا دەری کردووە کە (80) لاپەڕەیە.[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 221,262 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!
هاشتاگ
فایلێن پەیوەندیدار: 18
بابەتێن پەیوەستکری: 58
2. کەسایەتی عەلائەدین سەجادی
3. کەسایەتی Ela’edîn Secadî
4. کەسایەتی علاءالدين السجادي
6. کەسایەتی Алааддин Саджади
1. رێکەوت و رووداو 1915
2. رێکەوت و رووداو 1939
3. رێکەوت و رووداو 00-12-1939
4. رێکەوت و رووداو 1945
5. رێکەوت و رووداو 30-03-1948
6. رێکەوت و رووداو 1952
7. رێکەوت و رووداو 21-11-1952
8. رێکەوت و رووداو 13-12-1984
9. رێکەوت و رووداو 01-01-1907
1. پەڕتووکخانە مێژووی پەخشانی کوردی 01
2. پەڕتووکخانە گێتیی زیندەوەر
3. پەڕتووکخانە ناوی کوردی
5. پەڕتووکخانە هەمیشە بەهار
9. پەڕتووکخانە دوو چامەکەی نالی و سالم
10. پەڕتووکخانە دەقەکانی ئەدەبی کوردی
11. پەڕتووکخانە کوردواری
12. پەڕتووکخانە گەشتێک لە کوردستانا
13. پەڕتووکخانە مێژووی ئەدەبی کوردی
16. پەڕتووکخانە مێژووی پەخشانی کوردی 02
17. پەڕتووکخانە مێژووی پەخشانی کوردی 03
18. پەڕتووکخانە مێژووی پەخشانی کوردی 04
21. پەڕتووکخانە ڕشتەی مرواری 1
22. پەڕتووکخانە ڕشتەی مرواری 2
23. پەڕتووکخانە چل چیرۆک
زمانێ بابەتی: کوردیی ناوەڕاست
روژا ژدایک بوونێ: 00-00-1907
روژا وەغەرکرنێ: 13-12-1984 (77 سال)
باژار و باژارۆک (ژدایکبوون): سلێمانی
جوڕێ کەسی: چالاکی سیاسی
جوڕێ کەسی: ئایینی
جوڕێ کەسی: نڤێسەر
زمان - شێوەزار: ک. باشوور
نەتەوە: کورد
وڵات - هەرێم (ژدایکبوون): باشوورێ کوردستانێ
ڕەگەز: پیاوان
تایبەتمەندی یێن تەکنیکی
کوالیتیا ڤی بابەتی: 99%
99%
ئەڤ بابەتە ژ لایێ: ( هاوڕێ باخەوان ) ل: 15-12-2008 هاتیە تومارکرن
ئەڤ بابەتە بو دویماهیک جار ژ لایێ: ( کشمیر کەریم )ڤە: 26-06-2024 هاتیە ڕاست ڤەکرن
ناڤ و نیشانێن بابەتی
ئەڤ بابەتە 221,262 جار هاتیە دیتن
فایلێن پەیوەست کری - ڤێرشن
جور ڤێرشن ناڤێ تومارکەری
فایلا وێنەیی 1.0.122 KB 30-10-2009 هاوڕێ باخەوانهـ.ب.
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەید عەبدولواحید بەرزنجی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
بەیتا سوبێ و هێڤارێ
پەڕتووکخانە
پەرکانێ و گوستیرا عەفریتی (شانۆنامە)
کەسایەتی
عومەر مەسلەحەتی بیلوکە
پەڕتووکخانە
دادگەهکرنا شێخ سعیدی بیران
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
چیرۆک و سترانا کاڵی ب گوهار
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
نادیە موراد پسی تەها
کورتەباس
فەتحیا مرنا خۆ هەلدەبژیریت
کەسایەتی
سارا موحسین بەرزنجی
پەڕتووکخانە
ئیڤلین; یان (زڤڕینا ئەشتارێ)
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
هەڤپشکیا زمانێ کوردی ل گەل زمانێن کەڤن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
بەفر و ئەڤین
پەڕتووکخانە
ئەڤینی د فیشەکا بی کەی سی یێ دا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
شێخ عەلی
کەسایەتی
ئیجان یاسر ئەلیاس
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
هوزانڤانێ کورد مەلا خەلیلی سێرتی و (ئایین)
کەسایەتی
محەمەد عەلی شاکر
کەسایەتی
داود موراد خەتاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976

روژەڤ
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
21-02-2024
زریان سەرچناری
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
ئەڤریم ئالاتاش
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئەڤریم ئالاتاش
کەسایەتی
خالد بەگێ جبری
14-04-2024
کاروان م. ئاکرەیی
خالد بەگێ جبری
جهـ
ڕەمبوسی
24-04-2024
ڤەژەن کشتۆ
ڕەمبوسی
کەسایەتی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
12-07-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئیبراهیم ئەمین باڵدار
بابەتێ نوی
کەسایەتی
جەمال بابان
08-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
ڕەفیقێ وێنەگر - چاڤێ سلێمانی
08-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عیسا پژمان
08-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
رێکەوت و رووداو
06-09-1930
07-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
فندێ فندێ
06-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
محەمەد عەلی شاکر
06-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
دەهام عەبدولفەتاح
05-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
عەتیە محەمەد کەریم
05-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
شوینوار و جهێن کەڤنار
کوشکا حەوش کوروو
05-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
کەسایەتی
جەلال تەقی
05-09-2024
کاروان م. ئاکرەیی
ئامار
بابەت
  535,120
وێنە
  109,115
پەرتوک PDF
  20,171
فایلێن پەیوەندیدار
  103,205
ڤیدیۆ
  1,510
زمان
کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish 
305,808
Kurmancî - Upper Kurdish (Latin) 
89,601
هەورامی - Kurdish Hawrami 
65,947
عربي - Arabic 
30,091
کرمانجی - Upper Kurdish (Arami) 
17,693
فارسی - Farsi 
9,284
English - English 
7,510
Türkçe - Turkish 
3,664
لوڕی - Kurdish Luri 
1,690
Deutsch - German 
1,633
Pусский - Russian 
1,140
Français - French 
345
Nederlands - Dutch 
130
Zazakî - Kurdish Zazaki 
91
Svenska - Swedish 
69
Español - Spanish 
53
Polski - Polish 
53
Italiano - Italian 
51
Հայերեն - Armenian 
50
لەکی - Kurdish Laki 
37
Azərbaycanca - Azerbaijani 
26
日本人 - Japanese 
21
中国的 - Chinese 
18
Norsk - Norwegian 
17
Ελληνική - Greek 
15
עברית - Hebrew 
15
Fins - Finnish 
12
Português - Portuguese 
9
Ozbek - Uzbek 
7
Тоҷикӣ - Tajik 
7
Esperanto - Esperanto 
4
Čeština - Czech 
4
ქართველი - Georgian 
4
Catalana - Catalana 
3
Srpski - Serbian 
3
Kiswahili سَوَاحِلي -  
2
Hrvatski - Croatian 
2
ترکمانی - Turkman (Arami Script) 
1
Lietuvių - Lithuanian 
1
Cebuano - Cebuano 
1
балгарская - Bulgarian 
1
हिन्दी - Hindi 
1
پول
کرمانجی
ئەنفالکری 
5,523
کەسایەتی 
4,872
شەهیدان 
2,544
پەڕتووکخانە 
1,293
وشە و دەستەواژە 
914
کورتەباس 
883
جهـ 
603
وێنە و پێناس 
384
هۆزان 
237
ئامار و راپرسیا 
161
بەلگەنامە 
65
بەلاڤوک (گوڤار، روژنامە و ...) 
38
شوینوار و جهێن کەڤنار 
33
پارت و رێکخراو 
32
نڤیسێن ئایینی 
29
موزەخانە 
19
ڤیدیۆ 
13
کارا هونەری 
11
پەند و ئیدیۆم 
9
ناڤێن کوردی 
8
كلتوور - پێکەنین 
7
رێکەوت و رووداو 
5
نەخشە 
3
هەمەجۆرە 
3
لێنانگەها کوردی 
1
ژینگەها کوردستانێ 
1
هوز - تیرە - بنەماڵ 
1
گیانلبەرێن کوردستانێ 
1
MP3 
323
PDF 
31,214
MP4 
2,488
IMG 
199,860
∑   رێژە 
233,885
کوردیپیدیا بەرفرەهترین ژێدەرێ زانیاریێن کوردییە!
کەسایەتی
فایزا دربۆ حسێن
کەسایەتی
سەید عەبدولواحید بەرزنجی
وێنە و پێناس
کۆمەڵەکا دانعەمرێن ئێزدی ل لالش، ساڵا 1976
کورتەباس
بەیتا سوبێ و هێڤارێ
پەڕتووکخانە
پەرکانێ و گوستیرا عەفریتی (شانۆنامە)
کەسایەتی
عومەر مەسلەحەتی بیلوکە
پەڕتووکخانە
دادگەهکرنا شێخ سعیدی بیران
شوینوار و جهێن کەڤنار
شکەفتا گوندێ گوندکی ل ئاکرێ
کورتەباس
چیرۆک و سترانا کاڵی ب گوهار
کەسایەتی
سەبریا هەکاری
کەسایەتی
نادیە موراد پسی تەها
کورتەباس
فەتحیا مرنا خۆ هەلدەبژیریت
کەسایەتی
سارا موحسین بەرزنجی
پەڕتووکخانە
ئیڤلین; یان (زڤڕینا ئەشتارێ)
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها سارتکە
پەڕتووکخانە
هەڤپشکیا زمانێ کوردی ل گەل زمانێن کەڤن
شوینوار و جهێن کەڤنار
پرا دەلال
کورتەباس
بەفر و ئەڤین
پەڕتووکخانە
ئەڤینی د فیشەکا بی کەی سی یێ دا
وێنە و پێناس
نەورۆزا ساڵا 1972
وێنە و پێناس
مستەفا بارزانی ل دەمێ پێشکێشکرنا گۆتارەکێ ل کۆیە، ساڵا 1963
کەسایەتی
شێخ عەلی
کەسایەتی
ئیجان یاسر ئەلیاس
وێنە و پێناس
زەلامێن کورد ل دەمێ یاریا تاولێ ل باژێڕۆکێ کۆیە، ساڵا 1963
کورتەباس
هوزانڤانێ کورد مەلا خەلیلی سێرتی و (ئایین)
کەسایەتی
محەمەد عەلی شاکر
کەسایەتی
داود موراد خەتاری
شوینوار و جهێن کەڤنار
کەلها کوردا
وێنە و پێناس
لالش ل ساڵا 1976
فۆڵدەر
کەسایەتی - جوڕێ کەسی - هۆزانڤان کەسایەتی - نەتەوە - کورد کەسایەتی - ڕەگەز - پیاوان کەسایەتی - زمان - شێوەزار - ک. باکوور کەسایەتی - وڵات - هەرێم (ژدایکبوون) - رۆژئاوای کوردستان کورتەباس - پارت / لایەن - پ. د. ک. کورتەباس - جوڕێ دۆکومێنتێ - وەرگێڕدراو کورتەباس - جوڕێ وەشانێ - دیجیتاڵ کورتەباس - زمان - شێوەزار - ک. باکوور کورتەباس - باژێر و باژارۆک - دهۆک

Kurdipedia.org (2008 - 2024) version: 15.83
| پەیوەندی | CSS3 | HTML5

| دروستکرنا لاپەری 3.812 چرکە!