لە دایکبووی ساڵی 1953، بەسەربردنی ژیانی منداڵی لە گوندی دێلێژەی ناوچەی قەرەداغ بووە، خوێندنی ئامادەیی لە شاری #سلێمانی# تەواوکردووە، هەر لە مێردمنداڵییەوە خولیای کاری سیاسی و هەوڵ و خەباتی سیاسیانە لە مێشکیدا چەسپیوە، بەهۆی کاری سیاسییەوە چەند جار تووشی گیران و خۆشاردنەوە و زەحەمت بووە، لە ساڵی 1978 دا لە زانکۆنی سلێمانی کە فەرمانبەر بووە گیراوە و بە هەوڵێکی زۆر خۆشبەختانە لەسێدارەدان ڕزگاری بووە، لە سالێ 1983 وە لەسەر وەزیەفەی خۆی نەماوە بەهۆی ئەوەی کە نەچووە بۆ خزمەتی سەربازی ڕژێمی ئێراقی، لە ساڵێ 1991 دا داوای لێکراوە بگەڕێتەوە سەر وەزیفەی خۆی، واتە لە زانکۆ، بەڵام نەیکردووە و کاری بازرگانی و کاسپی کردووە. لە ساڵێ 1999دا ڕووی لە هەندەران کردووە، و ئێستا لە وڵاتی نەرویج ژیان بەسەر دەبات. ئێستا بە کاری ڕێکخراوەیی مەدەنیی و جەماوەرییەکانەوە سەرقاڵە، ئەندامە لە ناوەندی چاک دا، ئەندامە لە کۆمەڵەی کۆمەکدا، ئەندامە لە ڕێکخراوی دژ بە ڕەگەزپەرستی نەرویجی. نووسینەکانی زیاتر لەسەر ڕەخنەی سیاسی و کاری حیزبایەتییە لە کوردستاندا. هەندەێک جار تەرجەمەی ئەو بابەتە عەرەبیانە دەکات کە پەیوەندی بە جینۆسایدی گەلی کوردەوە هەیە. کەسێکی کۆمەڵاییەتییەو زۆر پەیوەندی کۆمەڵایەتی فراوانە، خاوەنی 3 مدناڵی زیرەک و وریایە و منداڵەکانی هەر سێکیان دەرچووی زانکۆن و ئەوانیش لە وڵاتی نەرویج دەژین.
تا ئێستا جگە لە 200 تا 300 بابەتی کۆمەڵایەتیی و سیاسیی و پەروەردەیی و خوێندنەوەی پەڕتووک، کە لە سایتەکاندا بڵاویان کردۆتەوە، وەک سایتی: دەنگەکان، ئەمڕۆ، وتاری کورد، چاوی گەل، هاوپشتی، ئاوێنە و شار. هەروەها دەیان بابەتیشم لە ڕۆژنامەی هاووڵاتی بڵاوکراوەتەوە، بە تایبەتیی زیاتر لە 20 بابەت، کە چاوپێکەوتن بووە لەگەڵ کاتبە عەرەبییە دیارەکانی کە (حوار متمدن) دەنووسن، دەربەرەی پرسی کێشەی کورد و دەوڵەتی کوردستان، یان دەوڵەتی کوردی لە پاشەرۆژدا، ئەمانە لەسەر داوای کاک کەمال ڕەئوف کە کاتی خۆی سەرنووسەری هاووڵاتی بوو، پرسیارەکان هەمووی کراون بە عەرەبی و پەیوەندییەکانی لەگەڵ ئەو کاتبانەدا لە ڕیگەی حوار متمدنەوە بووە، هەروەها خۆیان ئەندامن لە حوار متمدن، وەک وەرگێڕ، دواجاریش وەڵامەکانی ئەو کاتبانەی کردووە بە کوردی لە هاووڵاتی بڵاوکراونەتەوە.
پەڕتووکەکانی کە بریتین لە نووسینی خۆیان: 1- هەڵوێست، گوزەرێک بە نێو کێشە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکاندا.
ئەو پەڕتووکانەی وەری گێڕاون بریتین لە: 1- کۆمەڵێک بابەتی بیرمەندی عەرەبی (طارق حجی) لیبڕاڵێکی دیاری میسریە.
2- چەندین نامیلکەی فەلسەفەیی و زانستیی بیرمەند (هیشام غەسیب) کە مارکسیەکی قوولە، ئەمانەم هەمووی لە پەڕتووکێکی قەوارە گەورەی 500 لاپەڕیدا کۆیانکردۆتەوە لەژێر ناونیشآنی (ڕۆشنایەکانی نێو شەوزەنگ) .
چوار پەرتولی پەروەردەیان وەرگێڕاوە تا ئێستا (2019) :
1- فرە کولتوورخوازی، نووسەرەکەی، عەلی ڕاتانسی، مامۆستای زانکۆیە لە بەریتانایە.
2- پێدگۆگی ستەملێکراوان، نووسەرەکەی ناوی (پاولۆ فرێریە) .
3-بێرتراند ڕەسڵ دەربارەی پەروەردە.
4- پەڕتووکە ناوازەکەی (جۆن دێوی) بە ناونیشانی (فێرگە و کۆمەڵگە)
واتا ژمارەی پەڕتووکەکانی دەگاتە (6 دانە پەڕتووک)
1- هەڵوێست، گوزەرێک بە نوێو کێشە کۆمەڵایەتی و سیاسییەکاندا.
2- ڕۆشنایەکانی نێو شەوەزەنگ، وەرگێڕدراو،
3-پێداگۆگی ستەملێکراوان، نووسەرەکەی فەیلەسوفی پەرەودەیی بەرازیلیی (پاوڵۆ فرێری)
4- فرە کولتوورخوازی؛ عەلی ڕاتانسی، نووسەرەکەیەتی.
5-بێرتراند ڕەسل دەرەبارەی پەروەردە، فەیلەسوفێکی بەریتانییە،
6- فێرگە و کۆمەڵگە، نووسەرەکەی فەیلەسوف (جۆن دێوی) ئەمەریکییە.