لە زمانی خۆیەوە:
من حەمەئاوات شێخ سدیق، خەڵکی #هەڵەبجە# و لە شێخانی عەبابەیلێم و خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیم لە هەڵەبجە و #سلێمانی# تەواوکردووە، پاشان پەیمانگای تەندرووستیم لە ساڵی 1973 لە بەغدا تەواوکردووە، وەکوو کاری سیاسی لە ساڵی 1968ەوە ئەندامی #یەکێتی قوتابیانی کوردستان# بووم سەربە باڵی مەکتەبی سیاسی، لە ساڵی 1969 ەوە ئەندامی #پارتی دیموکراتی کوردستان# هەر سەربە باڵی مەکتەبی سیاسی بووم، دوای تێکەڵبوونەوەش چ لە ڕێکخستنەکانی پارتی و چ لە قوتابیان کارم کردووە و ئەندامی لیژنە سەرەکییەکان بووم لە مەعهەدەکان و لە بەشی تەندرووستی ڕێکخستنەکانی بەغدای یەکێتی قوتابیان کارم کردووە، کە سەربە لقی پێنجی پارتی بووم، لە ساڵی 1974 چومە دەرەوە و بەشداری شۆڕشم کرد لەگەڵ کۆمەڵێک دکتۆری کادری تەندرووستی دوای هەرەسیش هاتینەوە کوردستان و لە ساڵی 1976 پەیوەندیم بە #کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان#ەوە کرد و لە ساڵی 1978 چومە درەوەوە بوومە پێشمەرگە لە ناوچەی هەورامانی لەوێ ئەندامی ناوچەی هەڵەبجەی یەکێتی بووم و وەکوو ڕابەر سیاسی کۆمەڵە لە مەفرەزەکان بووم، هەر لەو ساڵە برینداربووم و دواتریش لە نەخۆشخانەی شۆڕش درێژەم بە خەباتی خۆمدا، دواتریش هاتمە خوارەوە بۆ مەڵبەندی یەک و چوینە پاڕەزان و لەوێ بارەگامان هەبوو کە بریتی بوین لە کاک #سالار عەزیز# و شیخ عەلی خولە کەشکۆڵ و #بەکری حاجی سەفەر# و مامۆستا پشکۆ و من حەمە ئاوات بەڵام بەهۆی جیاوازییە فکریەکانی ئەو کاتی کۆمەڵە ئێمە کارێکی ئەوتۆمان نەبوو هەروەها ئەندامی کۆنفرانسەکانی یەک و سێی کۆمەڵەی ڕەنجدەرانی کوردستان بووم، لە سەرەتای درووستکردنییەوە یەکێک بووم لە کادرەکانی ئاڵای شۆڕش تا ئەو کاتی وازم لە #ئاڵای شۆڕش# هێنا و چومە ڕێزی زەحمەتکێشان، دواتریش ڕەوتی نیشتمانی کوردستانمان درووستکرد و ئێستاش کادرێکی بێکاری #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#م.[1]
ناوبراو پاشان بووە ئەندامی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و ڕۆژی 11-09-2017 لە بە نەخۆشی لە سلێمانی کۆچی دوایی کرد.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 13,810 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!