لە ساڵی 1940 لە دێی عەبابەیلێی ڕۆژهەڵاتی #هەڵەبجە#ی لەدایکبووە و لە ساڵی 1970دا زانکۆی بەغدای تەواو کردووە و لەو ساڵە بەدوا لەچەندین قوتابخانەی لادێ و شار و شارۆچکەکانی سنووری هەڵەبجە و #شارەزوور# وەک مامۆستا خزمەتی کردووە و ئەزموونی بەرچاوی لەم بوارەدا بۆ خۆی تۆمار کردووە و لە ساڵی 2004دا بووەتە بەرِێوەبەری گشتی پەروەردەی #سلێمانی# و شەوی 23/24 ی مانگی ئاپریلی 2007 و لە تەمەنی 67 ساڵیدا و بە کاریگەری نەخۆشیەکی کتوپرِ کۆچی دوایی کرد. لە مەراسیمێکدا و بە بەشداری کەسایەتیەکانی ناوچەکە و لایەنە سیاسیەکان لە گۆرِستانی گوندی عەبایەیلێی ڕۆژهەڵاتی هەڵەبجەی شەهید بە خاک سپێردرا.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,514 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!