لەدایکبووی ساڵی 1985 و خەڵکی گوندی #زەڵم#ە لە ناوچەی هەورامان لە پارێزگای #هەڵەبجە#، دە ساڵ لە ئێران بووە و بە زمانی فارسی خوێندوویەتی، دەرچووی زانکۆی سەلاحەدینە لە بەشی ئینگلیزی، هەڵگری بڕوانامەی ماستەرە لە ئەدەبیاتی ئینگلیزی لە زانکۆی بەنگەلۆری هیندستان. و دکتۆرای لە پەروەردەی زمانە بیانییەکان خوێندووە و مامۆستای بەشی ئینگلیزییە لە زانستگەکانی هەرێمی کوردستان.
-لە تەمەنی پانزە ساڵیدا چوەتە ناو کاری ڕێکخراوەیی وسیاسییەوە، لە ڕێکخراوی قوتایبان و لاوان کاری کردووە، تا ساڵی 2015 چەندین پۆستی جیاوازی وەرگرتوووە کە دوایینیان ئەندامی مەکتەبی ڕاگەیاندنی کۆمەڵ بووە. ساڵی 2017 بە سەرۆکایەتی #بەرهەم ساڵح# هاوپەیمانی بۆ دیموکراسی و دادپەروەری یان دامەزراند و بوویە بەرپرسی دامەزراوەی گەشەپێدانی مرۆیی و لە هەڵبژاردنی 12ی ئایاری 2018 شدا کاندیدی ئەو قەوارەیە بوو بۆ پەرلەمانی عێراق. لە مانگی 11ی 2018دا (هاوپەیمانیی نیشتیمانی)یان ڕاگەیاند و بوویە ئەندامی ئەنجومەنی سیاسی هاوپەیمانی دواتر خۆی و زۆرینەی هاوڕێکانی دەستلەکارکێشانەوەیان ڕاگەیاند.
- وەک توێژەری بوارەکانی زمان و پەروەردە و سیاسەت کار دەکات و چەندین توێژینەوەی بڵاوکراوەی هەیە (Momen Yaseen M.Amin (Zellmi) - Google Scholar) ئێستا وەک چاودێری سیاسی و ڕاوێژکاری دیبلۆماسی لە گەڵ چەند ناوەندێکی ستراتیجی ناوخۆیی و دەرەوە کاردەکات، نزیکەی بیست ساڵ ئەزموونی ڕۆژنامەوانی، بە زمانەکانی (ئینگلیزی و عەرەبی و فارسی و کوردی) دەنوسێت و ئەندامی سەندیکاری ڕۆژنامەنوسانی کوردستانە و چەند کتێبێکی چاپکراوی هەیە، وسەرپەرشتی ژمارەیەکی زۆر کەمپینی داکۆکی لە مافی ڕەوای خەڵک و لاوان و قوتابیان، و کەسوکاری شەهیدان و ئەنفالکراوەکان کردووە، لە چەندین گروپ و هەڵمەتی خێرخوازیدا لە ناوخۆ و دەرەوەی وڵات بەشدار بووە.[1][2][3][4]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 13,723 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!