یەکێک بوو لە کارمەندە نێودەوڵەتییەکانی نەتەوەیەکگرتووەکان، کوردە و خەڵکی #هەولێر#ە و لە دایکبووی ساڵی (1967)ە و خێزاندارە و خاوەنی سێ منداڵە، هەروەها ماوەی 13 ساڵە لەگەڵ ڕێکخراوی خۆراکی جیهانیی سەر بە نەتەوەیەکگرتووەکان (WFP) وەک پسپۆڕی گەیاندن و پێوەندییەکان کار دەکات.
شەهید بۆتان لە ساڵی 1989 کۆلێژی ئەندازیاریی لە هەولێر تەواو کردووە و دواتر لە زانکۆی ئۆکسفۆردی بریتانیا ماستەری لە تەکنەلۆژیای زانیاریی وەرگرتووە و لە ساڵی (2005)یشەوە وەک پسپۆڕی پێوەندییەکانی ڕێکخراوی خۆراکی جیهانیی (WFP) لە عەممانەوە چووەتە سوودان و دواتریش لە ساڵی 2006 لە عەممانەوە چووەتە دوبەی ئیماراتی عەرەبی و لە بارەگای گشتیی ڕێکخراوەکە وەک کارمەندێکی نێودەوڵەتیی کاری کردووە.
ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی 05-10-2009 لە کردەوەیەکی تیرۆریستیدا لەو کاتەی خۆکوژێک دەچێتە نێو بارەگاکەیان لە ئیسلامئابادی پایتەختی پاکستان و خۆی دەتەقێنێتەوە، (بۆتان ئەحمەد) و چەند هاوڕێیەکی دیکەی پاکستانیی لە ڕێکخراوەکە شەهید بوون.
جێگەی باسە ڕێکخەری هەرێم بۆ کارووباری UN ئیدانەی ئەو کردەوە تیرۆریستییەی کرد و دوێنێیش بان کی مۆن سکرتێری گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئیدانەی ئەو تەقینەوەیە خۆکوژییەی کرد و تەواوی چالاکیی نەتەوەیەکگرتووەکانیشی لە پاکستان ڕاگرت.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,931 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!