شەهید ئیبراهیم عەزۆ ناسراوە بە جەبار، ساڵی 1949 لە گوندی (گرڤر) ى نزیک کۆمپانیای نەوتی عەین زالەی سەر بە شارەدێی زوممار لە دایکبووە، ساڵی 1969-1970 کۆلیژی ئەندازیاری بەشی کارەبای لە زانکۆی موسڵ تەواوکردووه و پلەی دووەمی لەسەر ئاستی بەشەکەی بەدەستهێناوە
شەهید ئیبراهیم عەزۆ ناسراوە بە جەبار، ساڵی 1949 لە گوندی (گرڤر) ى نزیک کۆمپانیای نەوتی عەین زالەی سەر بە ناحیەی زوممار لە دایکبووە، ساڵی 1969-1970 کۆلیژی ئەندازیاری بەشی کارەبای لە زانکۆی موسڵ تەواوکردووه و پلەی دووەمی لەسەر ئاستی بەشەکەی بەدەستهێناوە.
لێپرسراوی لیژنەی یەکێتی قوتابیانی کوردستان بووە لە زانکۆداو سەر بە باڵی مەکتەبی سیاسی بووە، دوای تەواوکردنی خوێندن لە سوپای عێراق دا ناوی بە ئەفسەر هاتووەتەوه و خولی راهێنانء مەشقی سەربازی لە میسرو یەکێتی سۆڤیەتی پێشوو بینیوه و پلەی (نەقیب) ی هەندەسەی وەرگرتووە لە بەشی رۆکێت لە سوپای عێراق دا.
ساڵی 1970 لە سەرەتای دامەزراندنی کۆمەڵەی مارکسی - لینینی کوردستان، بووەتە ئەندامی کۆمەڵه و ئەندامی کۆمیتەی شاری بەغدای کۆمەڵە بووە، هەمیشە ماڵەکەی ببووە شوێنی کۆبوونەوەی سەرکردەکانی کۆمەڵە وەک شەهیدان (خاڵە شیهاب، ئەنوەر، جەعفەرو جەبار فەرمانی نەمر).
شەهید ئیبراهیم عەزۆ پیاوێکی بەتوانابوو بۆ رێکخستنەکانی کۆمەڵە، کاتێک لەلایەن حکومەتەوە ئاشکرابوو لە رۆژی 16-09-1975 دا لەگەڵ چەند برادەرێکی دا دەچنە موسڵء دواتریش عەین زالە، لەوێوە بە قاچاغ چوونە وڵاتی سوریاو لەوێ خۆیان بە هەڤاڵ #مام جەلال# دەناسێننء دەست بە کاری شۆڕشگڕانە دەکەن.
شەهید ئیبراهیم عەزۆ، فەرماندەی یەکەم دەستەی چەکداری شۆڕی نوێ بوو کە لە سوریاوە نێردرایەوە بۆ کوردستان، ئەوکاتە کوردستان خاڵی بوو لە پێشمەرگە، تەنیا سیخوڕو پۆستاڵ رەشی فاشیستەکانی لێبوو، نەجمەدین بیوک کە ناسرابوو بە (نەجۆ) ئه و پۆلە پێشمەرگەیەی گەیاندەوە کوردستان، نەقیب ئیبراهیم عەزۆ فەرماندەی دەستەی پێشمەرگەکانی ناوچەی بادینان بوو، گەیشتنە نزیک روباری (هیزل) لە پشتی #زاخۆ# و لەگەڵ پێشمەرگەکانی تر یەکتریانگرتەوە، کە نەخشەی رۆیشتن بەره و بادینان دابنێن تا بەسەلامەتی بگەنە شوێنی خۆیان، چونکە شارەزایان لەگەڵدا نەبوو، ئه و پێشمەرگانە ژمارەیان 37 کەس بوو، بەپێی بەرنامەیەکی ئیبراهیم عەزۆ کران بە چوار مەفرەزە، فەرماندەی مەفرەزەی یەکەم ئیبراهیم عەزۆ، دووەم عزەت ئیسماعیل شەنگاری، سێیەم عومەر ئیبراهیم رشید، چوارەم جەبار مەلا غەنی سندی بوون.
ئه و چوار دەستەیە بۆجێبەجێکردنی ئەرکەکانیان دابەشبوون بەسەر ناوچەکانی: زاخۆ، #ئامێدی#، #دهۆک#ء کەوتنە چالاکی سیاسیء رێخراوەیی پێشمەرگایەتی، فەرماندەی مەفرەزەکان زۆربەیان پێشتر لە شۆڕشی ئەیلول دا یان کادیر بوون یان پێشمەرگە بوونء شارەزایی تەواویان هەبوو لە ئاشناکردنی خەڵک دا.
ئه و پێشمەرگانە یەکەم دەستەی پارتیزانەکان بوون، هەڵبژاردەی لاوە شۆڕشگێرەکانی ئه و ناوچەیە بوون، هەموویان مەشقی جەنگییان پێکرابوو و خولی پەروەردەکردنی کادیرانیان بینیبوو، جگەلەوەی لەهەموو شەڕەکانی ساڵانی 1974 و 1975 دا بەشدارییانکردبوو و پێشمەرگه و کادیری سیاسی بوون لەناو (پ.د.ک) دا.
لەناو پێشمەرگەکان دا خەڵکی ناوچەکانی: زاخۆ، دهۆک، شێخان، عەین زالە، تەلعەفەرو شەنگاریان تێدابوو، هەندێکیان جوتیارو هەندێکیشیان خوێندکاری زانکۆ بوون، بەڵام بەگشتی بیروباوەڕێکی پتەویان هەبوو، بە ورەی جەنگاوەرانە بەره و ناوچەکانی خۆیان دەچوونء جەماوەری بادینان پێشوازی #گەرمیان# لێکردنء هاوکاریانکردن.
ئه و دەستەیە ماوەیەکی باش لە ناوچەکەدا دەگەڕانء دەستیانکرد بەپەیوەندییکردن بەدۆستە نزیکەکانی خۆیانء مژدەیان دەدا بەخەڵک کەوا شۆڕشی چەکداری دەستپێدەکاتەوە، ئەوەبوو لە ماوەیەکی کەمدا ئەرکەکانی خۆیان بەباشی ئەنجامداو تۆوی رێکخستنیان چاند، باسی جۆشدانەوەی خەباتء شۆڕشی نوێیان دەکرد بەڕابەرایەتی #یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان#، بەتایبەت ئیبراهیم عەزۆ زۆر لە ناوچەکەدا دەسوڕایەوه و باسی هەڵگیرسانەوەی شۆڕشی بۆ دەکردن و بەناوی (ی.ن.ک) قسەی بۆ خەڵک دەکرد، هەر لەسەرەتاشەوە زۆر هەوڵی شەهیدکردنی ئیبراهیم عەزۆو هاوڕێکانی درا، بەڵام له و بارودۆخە سەختەدا خۆیان راگرتء درێژەیان بە ئەرکی گرانی سەرەتای شۆڕشی نوێ دا.
دواجار ئیبراهیم عەزۆو هەشت پێشمەرگەی دیکە لە رۆژی 1976/10/19 شەهید کران