ساڵی 1972 لە #سلێمانی# لەدایکبووە، ساڵی 1992 پەیمانگای هونەرە جوانەکانی تەواوکردووە، لە پەیمانگاکانی ئەڵمانیا درێژەی بە خوێندنی موزیک داوە.
هاوسەرگیری کردووە و باوکی دوو کچە بەناوەکانی فەیروز و فاتن.
ئاوازدانەرێکی ناسراوی کوردە، پێشتر ڕاوێژکاری هونەریی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بووە. بەهۆی کارەکانییەوە ناوبانگێکی زۆری پەیداکردووە. کاری هونەری و ئاوازدانانی بۆ زۆرێک لە گۆرانیبێژەکان کردووە. جگە لەوە کاری ئاوازدانانی بۆ زۆرێک لە هونەرمەندانی کورد و عەرەبی ئێراقی و سووری کردووە. تا ئێستا چەندین گۆرانیبێژ لەسەر دەستی ئەو دەرکەوتوون وەک (#دڵنیا ڕەزازی#، #باخان#، #هەڵدێر#، #لۆکە زاهیر#، #دەشنێ#، #ناسلی#، #نیلیسا#، #شانیا#، #میرا#، #دینە#) . خەڵاتی (ئەرو - ئیستەنبوڵ) ی وەک باشترین موسیقی بۆ ساڵی 2012 پێ بەخشراوە.
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/halkawtzaherofficial=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: هەڵکەوت زاهیر=KTML_Link_Facebook_End=
=KTML_Link_Facebook_Begin=https://www.facebook.com/halkawt.zaher.18=KTML_Link_Facebook_Between=فەیسبووکی: هەڵکەوت زاهیر=KTML_Link_Facebook_End=
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 22,711 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!