ناو: حامید
نازناو: حامید بەگی جاف
ساڵی لەدایکبوون: 1898
ساڵی کۆچی دوایی: 1988
$ژیاننامە$
حامید بەگی جاف، (1898ز -1988ز) نەوەى شازادە (عوسمان پاشای جاف) شازادەی میرنشینی جاف.
حامید بەگ بەشداری شەڕی دەربەندی ئەشکۆلی لە دژی داگیرکاری ئینگلیزەکان بۆ سەر باشووری کوردستان کردووە.
هەروها ماوەی هەشت ساڵ پارێزگاری شاری #هەڵەبجە# بووە. و دوا حاکمی بنەماڵەی جاف بووە لە شاری هەڵەبجە.
لە ساڵانی چل و پەنجاکانی سەدەی بیستەمی زاینی لە پەڕڵەمانی ئێراق (ئەنجوومەنی نوێنەران) وەک نوێنەری شاری هەڵەبجە لەگەڵ حەسەن بەگی جاف و ئەحمەد حەمە ساڵح بەگی جاف هەڵبژێردرا.
جێی باسە ماڵی حامید بەگی جاف بە یەکێک لە خانووە شوێنەواریی و میراتییە جوانەکانی شاری هەڵەبجە دادەنرێت.
ئەو ماڵەیە کە پادشای ئێراق (پاشا فەیسەلی یەکەم) وەک میوانی (حامید بەگی جاف) شەوی تێدا بەسەر بردووە کاتێک سەردانی شاری (هەڵەبجە)ی کردووە لە ساڵی 1931ی زایینی.
هەروەها حامید بەگی جاف قەیسەرییەکی لە شاری هەڵەبجە درووستکرد کە بە قەیسەری حامید بەگ ناسراوە. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,177 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!