لەدایکبووی: 01-12-1969 دووز- کەرکووک
دەرچووی: کۆلێژی یاسا- زانکۆی سەڵاحەدین
پیشە: پارێزەر
-زانینی هەرسێ زمانی کوردی و عەرەبی و تورکمانی
-ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی کوردستان
-ئەندامی یەکێتی مافپەروەرانی کوردستان
-ئەندامی سەندیکای پارێزەرانی عیراق.
لەسەرەتای ڕاپەڕینەکەی ساڵی 1991 پەیوەندیم بەڕێکخستنەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستانەوە کردووە، تەنانەت لەکاتی شەڕی ناوخۆش دانەبڕاوم کە لەناو شاری هەولێر بووم پاش گەڕانەوەی مەڵبەندی 3ی ڕێکخستنی هەولێر وەکو ئەندام کەرت لەکۆمیتەی زانکۆ کارمکردووەو لێپرسراوی ڕێکخستنەکان و کۆمەڵەی خوێندکارانی کۆلێژی یاسای ئێواران بووم، هەروەها بەپلەی ئەندام کۆمیتە گواسترامەوە بۆ مەڵبەندی 2ی ڕێکخستنی کەرکووک و لەبەر چەند هۆیەکی تایبەت وازمهێنا، خاوەنی چوار ئامۆزای شەهیدم بەناوی (شەهید نامیق سدیق، شەهید ڕەمەزان سدیق، شەهید یاسین سەعدون، شەهید کەمال محەمەد بەکر)ەو دوو خاڵم شەهیدن بەناوی (شەهید عومەر ڕەشید، شەهید ئەحمەد ڕەشید)و کوڕەخاڵی (شەهید عەدنان ڕەشید کەرکووکی)م.
کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای سەڵاحەدین - تکریت بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 9,508 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!