1- لە دایکبووی شاری دووز ساڵی 1958.
2- لە خانەوادەیەکی ڕۆشنبیرو کوردپەروەر پەروەردە بووە، خاوەنی چەند شەهید و دەیان ئەنفالە لەو شەهیدانەش کە مامم شەهید (محەمەد ژاژی و شەهید سەید محەمەد و شەهید ڕەحیم).
3- خوێندنی سەرەتایی و ناوەندیی لە شاری دووز تەواوکردوەو خوێندنی ئامادەیی پیشەسازی لەساڵی 1978- 1979 لەشاری کەرکووک تەواو کردووە.
4- ئێستا لە شاری دووز نیشتەجێەو لە گەڕەکی کۆماری و لەناو شار کاری سەربەخۆ دەکەم.
ژیانی سیاسی:
1- لە ساڵی 1972 پەیوەندی کردووە بە یەکێتی قوتابیانی کوردستان تاوەکو 1975.
2- ساڵی 1977 پەیوەندی کردووە بەرێکخستنەکانی بزووتنەوەی سۆشیالیستی دیموکراتی کوردستان، لە ناوشاری دووز کاری نهێنیان دەکرد تاوەکو کارەساتەکەی هەکاری لەساڵی 1979، ئەمەش بووە هۆی پچڕانی پەیوەندیەکانمان لەگەڵ برادەران لە زانکۆی سلێمانی.
3- لە 1981 من وەکو لایەنگرێک بۆ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان و بڕوابوونی بە پەیڕەو و پرۆگرام و بۆچۆنەکان و ئامانجەکانی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان.
بە هیچ شێوەیەک پەیوەندیی نەکردووە بە حزبی بەعسەوە و لە هیج دامودەزگایەکی ئەو ڕژێمە کاری نەکردوە.
کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای سەڵاحەدین - تکریت بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.