مامۆستای سەرەتایی لەباخچەی ساوایانی زهور.
لەدایکبووی 1978 لەشاری دووز.
ئاستی خوێندن: دەرچووی پەیمانگەی مامۆستایانی مەڵبەندی دووز بەشی زمانی کوردی.
لەساڵی 1983 چووەتە قوتابخانەوە قۆناغی سەرەتایی و ئامادەیی لەدووز تەواوکردووە لەساڵی 1996 لەزانکۆی ڕومادی وەرگیراوە لەکۆلێژی پەروەردە بەشی بایۆلۆژی، بەڵام بەهۆی دەستگیرکردنی یەکێک لەبراکانی لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە لەساڵی 1998 لەزانکۆ دەرکراوە.
لەساڵی 2004 جارێکی تر دەستی بەخوێندن کردووە لەپەیمانگەی مامۆستایانی مەڵبەندی دووز.
بۆماوەی پێنج مانگ لەباخچەی ساوایانی زهور بەخۆبەخش وانەی وتوەتەوە.
لەساڵی 1991 لەپاش ڕاپەڕینە مەزنەکەی کوردستاندا لەگەڵ بنەماڵەکەیدا ڕوویانکردە وڵاتی ئێران دوای 8 مانگ ئاوارەیی گەڕانەوە شاری دووز جارێکی تر لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە ڕاگوێزران (تەرحیل) بۆ کۆمەڵگەی بنەسڵاوە لەشاری هەولێر تاکو ساڵی 1994 گەڕانەوە شاری دووز.
لەساڵی 2003 پەیوەندیکردووە بەڕێکخستنەکانی (ی.ن.ک)ەوە.
خاوەنی چەند شەهیدو ئەنفالە لەبنەماڵەکەیاندا.
لەساڵی 1991 لەلایەن ڕژێمی بەعسەوە خانووەکەیان ڕووخێندراوە.
کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای سەڵاحەدین - تکریت بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.