لەساڵی 1957 لەشاری دووز لەدایکبووە، قۆناغی سەرەتایی و ناوەندیی هەر لەوشارە تەواوکردووە، دواتر ئامادەیی و (کۆلێژی تەکنەلۆژیا)ی لەشاری بەغداد تەواوکردووە.
لەساڵی 1982 پەیوەندی بە ڕێکخستنەکانی (ی.ن.ک)ەوە کردووە، لەساڵی 1983 وەکو مامۆستای شۆڕش وانەی وتووەتەوە لەگوندەکانی (ژنانەو گەرمک)، هەروەها سەرپەرشتی شانەی سەرەکی ناو (داوێ)و دوو شانەی ناو شاری دووزی کردووە.
وەکو پێشمەرگە لەسەرجەم شەڕەکانی ناوچەی داوێ بەشداربووە جارێک برینداربووە لەدێی (چەوری) تا کۆتایی #ئەنفال# (ئیختیفا) بووە لە 20-08-1988 لەناو شاردا دەستگیرکراوە لەلایەن ئەمنی دووزەوە.
لە 15-09-1988 بەلێبوردنی گشتی ئازادکراوە لەپێش ڕاپەڕین لە 1991 پەیوەندی بەشۆڕشەوە هەبوو، سەرپەرشتیاری شانەی چەکداری هاودەنگ بووە، حاڵی حازر ئەندام ئەنجومەنی مەڵبەندی ڕێکخستنی حەمرینە.
کاندیدی لیسی هاوپەیمانی کوردستانی لە پارێزگای سەڵاحەدین - تکریت بۆ هەڵبژاردنی پەڕڵەمانی ئێڕاق لە 2010دا.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 9,493 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!