دامەزرێنەری پرۆژەی ویکیپیدیا، زانستنامەی ئازادی کوردییە. لە ساڵی 2004دا بە دەستپێکردنی ئەو پرۆژەیە بنچینەیەکی مەزنی درووستکرد بۆ خەباتە فەرھەنگییەکان و زانستنامەیییەکان. ھەرچەن لە سەرەتادا تەنیاباڵ بوو، بەڵام کە دەچووە پێشەوە، کەسان زۆرتر بەشداری ئەم خەباتە دەبوون و ئەمڕۆ وای لێ ھاتووە ویکیپیدیای کوردی بێجگە لە کورمانجی بە دوو شێوەزاری دیکەی زمانی کوردیش، واتە زازاکی و کوردیی ناوینیش بوونی ھەیە و ھەر کەس دەتوانێ لە ڕێگای ئینتەرنەتەوە بیانخاتەبەردەست.
ئەو ھەروەھا لە ناو گەلەک خەباتی کۆمپیوتەریی کوردیی دیکەشدا جێیگرتووە. لەوانە: لەگەڵ ڕزۆیێ خەرزی و ڕێزان تۆڤژین بەرنامەی ئابیوۆردی وەرگەڕاندۆتە سەر کوردی.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 1,390 جار هاتیە دیتن