رۆژی 18-10-1957 لە ئەنجامی بارانێکی بەخوڕو چاوەڕوان نەکراو، ڕۆژی 18ی تشرینی یەکەمی ساڵی 1957 لافاوێکی گەورە شاری #سلێمانی# گرتەوە کە 74 خانوی وێران کردو نزیکەی (150) خانوش بوون بە ژێر ئاوەوەو زیاتر لە (40) هاووڵاتیش خنکان و هەرچی شتومەکی دوکان و ئوتۆمبیل و عەرەبانەکانیش هەبوو لەگەڵ خۆی ڕایماڵی و قاتی خوارەوەی سەرای سلێمانی و قەیسەرییەکانی ناو بازاڕیش پڕبوون لە ئاو.
لافاوەکەی ساڵی 57 کە نزیکەی بایی نیو ملیۆن دیناری ئەو سەردەمە زیانی ماڵیی بە شاری سلێمانی گەیاند کارەساتێکی هێندە گەورە بوو کە زۆربەی شاعیران و نووسەران لە بەرهەمەکانیان دا باسیان کردوەو ڕۆژنامەی (ژین) یش لە ژمارەی (1366) دا بە گەورەترین کارەساتی ئەو سەردەمەی سلێمانی ناوی بردوەو لەلای خەڵکیشەوە بەشێوەیەکی گشتی لافاوەکەی (57) کرایە مێژوویەکی لەبیرنەکراو.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 21,284 جار هاتیە دیتن