ساڵی 1935 زایینی لە #بیارە#ی مەڵبەندی بنەماڵەی نەقشبەندی چاوی بە دنیا هەڵێنا بوو. قۆناخەکانی خوێندنی لە بیارە و #سنە# بڕیبوو و تا ئاستی دیپڵۆم درێژەی بە خوێندن دابوو.
شێخ موختار خاوەنی بیر و هەستی نەتەوایەتی و ئازادییخوازی و نیشتمانپەروەری بوو. ئەویندارێکی وشە و پەیڤی کوردی بوو و چەپکێک هەڵبەست و پەخشانی بە زاراوەی هەورامی هۆنیوەتەوە.
شێخ موختار لە سەردەمی ڕێژیمی #پەهلەوی# دا، لەسەر نیشتمانپەروەری، لە ئاکامی گوشاری دەزگای #ساواک#، پەڕیوەی باشووری کوردستان بوو. لە باشووری کوردستان بە هەمان تاوان لە لایان حکومەتی #بەعس#ەوە دەگیرێت و بۆ ماوەی چەند ساڵێک زیندانی دەکرێ.
شێخ موختار و زۆربەی بنەماڵەکەیان لە پاش هاتنە سەرکاری کۆماری ئیسلامی و بە دوای پاشەکشەی سپای ڕزگاری کوردستان لە دەڤەری #هەورامان# و داگیرکرانەوەی ئەو ناوچەیە لە لایان هێزەکانی کۆماری ئیسلامییەوە، جارێکی دیکە ڕووی لە باشووری کوردستان کردەوە و لە شاری #سلێمانی# گیرسایەوە.
پاشان لە 12-06-2010 لە نەخۆشخانەی Henriettenstiftung ی شاری هانوفێر وڵاتی ئاڵمان، کۆچی دوایی کرد.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 9,212 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!