- دروستبوونی پشێوییەک لەنێو پاسۆکدا، لە بارەگای سەرکردایەتی لە گوندی مالوومە، کە بووە هۆی شەهیدبوونی هاوبیر کامەران - کۆڤان و چەک دانانی 11 هاوبیری تری پاسۆک.
- هێرشی هێزەکانی ینک بۆسەر بورجەکەی قەراخ، کە بورجەکەیان بۆ نەگیرا و نزیکەی 21 شەهیدیاندا، کە زۆربەیان سەرتیپ و جێگری تیپ و فەرماندەی کەرت بوون.
- چوونی وەفدێکی پارتی کە پێکهاتبوو لە فەلەکەدین کاکەیی، زەیم عەلی، عیزەدین بەرواری، ئازاد بەرواری و فڕەنسۆ هەریری بۆ بیرۆی ڕامیاریی یەکێتی لە گوێزێ، بۆ کۆبوونەوەی پێکهێنانی بەرەی کوردستانی، کە پارتە کوردستانییەکانی تری باشووریش ئامادە بوون بە حیزبی شیوعیشەوە.
- شەهیدبوونی حەمە سەعید حاجی غەریب سێتەڵانی لە قەراخ.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 12,401 جار هاتیە دیتن