- تا 15-10، لە بڕۆکسلی پێتەختی بەلژیک، کۆبوونەوەیەک بە ئامادەبوونی نوێنەرانی 13 پارت و ڕێکخراو و 21 کەسایەتیی نیشتمانی و ڕۆشنبیر پێکهات. ئەم کۆبوونەوەیە لەسەر داوای کۆمیتەی پەیوەندی سازدرا، کە پێک هاتبوون لە: شێخ عێزەدین حوسەینی، ئیبراهیم ئەحمەد، پڕۆفیسۆر عیسمەت شەریف وانلی، زوبەیر ئایدار، عەلی سەپان، د. جەبار قادر، شەرەفەدین کایا و د. حەسەن حیسامی. کۆبوونەوەکە بەستنی کۆنگرەی نیشتمانی کوردستانیان بە ئەرکێکی گرنگ زانی و شەڕی براکوژییان تاوانبار کرد و هەروەها دڵشادیی خۆیانیان بەرامبەر هەوڵەکانی یەکگرتنەوەی هەردوو باڵی حدکا دەربڕی. پاشان کۆمیتەکەیان فراوانتر کرد، کە ئەمانەش بوونە ئەندامی: کازم بابە، نەبی قادری - حدکا، ئەمیری قازی - پارتی سەربەخۆیی کوردستان، بەڵێن عەبدوڵڵا - حیزبی زەحمەتکێشانی کوردستان، خەلیل جوندی - پارتی کاری سەربەخۆیی کوردستان، مەلا محەمەد جوانڕۆیی - پارتی کۆمۆنیستی کوردستانی ئێڕاق، جەواد مەلا - کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان، د. شەفیق قەزاز - کۆنگرەی گەلی کوردستان، ڕەهبەر مامەش - کۆنگرەی نیشتمانی کوردستان.
- گیرانی محەمەد شوکر، لەلایەن ئاسایشەوە، بە تاوانی ئەوەی ئەندامی ڕێکخراوی کوردستانی حیزبی کۆمۆنیستی کرێکاریی ئێڕاقە، نێوبراو پاش 4 ڕۆژ ئەشکەنجەدان، نامەیەکی پێ پڕدەکەنەوە، کە چیدی بڵاوکراوەی پارتەکەی لە ماڵیدا نەبێت، ئەگینا دەیکوژن، پاشان بەڕەڵڵای دەکەن.
- سەرۆکی پکک عەبدوڵڵا ئوجەلان نامەیەکی ئاڕاستەی سەرۆکی ئامریکی جۆرج بوش کرد، کە تێیدا دەڵێت، ئێمە دەوڵەتی کوردیمان لە تورکیادا ناوێت.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,335 جار هاتیە دیتن