- هەردوو سەرکردە جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانی ڕایانگەیاند: تاوەکو مادەی 58ی دەستووری کاتی لە کەرکووکدا ئەنجام نەدرێت، هەڵبژاردن لە کەرکووکدا سەرناگرێت.
- لە پێکدادانێکی نێوان د.ت و پکک 2 ئەندامی پکک کوژران.
- بەستنی کۆنفڕانسی یەکێتیی نووسەرانی کورد لکی کەرکووک. لەم کۆنفڕانسەدا 19 کەس بۆ دەستەی بەڕێوەبەری لکی کەرکووک خۆیان کاندیدا کرد، لە کۆی 138 ئەندام 125 ئەندام بەشداری کۆنفراس و دەنگدانەکەیان کرد، دوای جیا کردنەوەی دەنگەکان ئەنجامەکەی بەم جۆرە بوو: حەمەکەریم عارف 105 دەنگ، محەمەد سەعید زەنگەننە 89 دەنگ، یوسف لەتیف 80 دەنگ، عەلی بەرزنجی 65 دەنگ، ئەحمەد تاقانە 59 دەنگ، هەروەها جەلیل کاکە وەیس و فەیسەل هەمەوەندی بە ئەندامی ئیحتیات هەڵبژێردران.
- مەلای مزگەوتی گەورەی بێجی لە وتاری ڕۆژی هەینیدا خوێنی کورد و ئامریکی و تورکی حەڵاڵ کرد.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
![](https://www.kurdipedia.org/images/flags/ku.png)
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 8,280 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!