- دۆزینەوەی گۆڕێکی بەکۆمەڵ لەنزیک کۆمپانیای گازی باکوور لە کەرکووک، لەم گۆڕەدا نزیکەی 20 تەرمی تێدایە.
- کورد و شیعەی ئێڕاقی لەسەر ئەوە ڕێککەوتن کە سەرۆکی پەڕڵەمانی ئێڕاق ببێتە عەرەبێکی سوننە.
- پارتی دەهەپ بۆ ئاهەنگەکانی جەژنی نەورۆز لە دیاربەکر - ئامەد، هەردوو جەلال تاڵەبانی و مەسعود بارزانیی بانگهێشتن کرد. شایانی باسە هەر بۆ ئاهەنگی نەورۆز سەرۆک کۆمار، سەرەک وەزیران و سەرۆکی پەڕڵەمانی داگیرکەری تورکیش بانگهێشتن کراون.
- داگیرکەری تورک ئاهەنگەکانی جەژنی نەورۆزی لە فایلی تیرۆر دەرهێنا و بەپێی فەرمانێک کە ئاڕاستەی فەرمانگەکان کراوە نابێت بەم بۆنەیەوە ڕێگیریی ئاهەنگ و کۆبوونەوەکان بکرێت.
- دۆزینەوەی 3 گۆڕی بەکۆڵ لە نزیک چواڕیانی کەرکووک - دوبز، لەم گۆڕانەدا نزیکەی تەرمی 81 کوردی تێدابوو کە ساڵی 1991 لەلایەن داگیرکەری ئێڕاقییەوە گوللەباران کرابوون.
- ڕوودانی تەقینەوەیەک لە کەمپی پەنابەرانی کورد لە نزیک شاری ئەسینا لە یۆنان و بووە هۆی کوژرانی پەنابەرێک و بریندارکردنی 3یانی تر، پۆلیسی یۆنان ڕایگەیاند کە تەقینەوەکە لە ئەنجامی دووبەرەکیی خودی پەنابەران خۆیانەوە بووە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,020 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!