ناو: مژدێن
ناوی باوک: ساڵح
ساڵی لەدایکبوون: 1982
شوێنی لەدایکبوون: #سلێمانی#
$ژیاننامە$
مژدێن ساڵح لە سلێمانى لە ساڵی 1982 لەدایکبووە، لە ساڵی 1997 کوردستانى جێ هێشتووە و لە هۆڵەندا دەژیت،
مژدێن خاوەنی دوو کلیپی گۆرانییە و بەشداری چەندین کۆنسێرت و گۆرانی کردووە، یەکێکە لەو گۆرانیبێژانەی زۆرترین ڕەخنەی ئاڕاستە کراوە، دوای بڵاوکردنەوەی کلیپی پاداشت کە بە جلی نیمچەڕووت لە کلیپەکە دەرکەوت.
مژدێن ئەو خانمە کوردەى لە ماوەیەکى کەمدا بەهۆى چەند گۆرانییەک، توانى زۆرترین دەنگدانەوە لە میدیا و تۆڕەکانی کۆمەڵایەتی درووست بکات، مژدێن خۆی بە خاوەنی فەلسەفەى ڕووتبوونەوە دادەنێت.
ئەو جیا لەوەی سەرەتای دەرکەوتنی بە کلیپێک بوو کە بە نیمچەڕووتی دەرکەوت، بەڵام وەک خۆی دەڵێت: ئەو دەیویست لەو ڕێگەیەوە شۆڕشێک بۆ ئافرەتانی کورد بەرپا بکات. [1][2]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 31,904 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!