نووسەر: #ڕێبوار سیوەیلی#
بابەت: خوێندنەوەیەکی کۆمەڵناسییانەی پەیوەندیی خۆشەویستی
چاپی یەکەم: دەزگەها سپیرێز یا چاپ و وەشانێ، #هەولێر#، 2004
چاپی دووەم: 2005
چاپی سێیەم: بڵاوکراوەکانی #یەکێتی ژنانی کوردستان#، #سلێمانی#، 2010
چاپی چوارەم: ڕێکخراوی زەریاب، هەولێر، 2013
ڕێبوار سیوەیلی لە دەمی فرانسوا فۆڕکییەوە ئێژێت: خۆشەویستی لە کۆمەڵگا هاوچەرخەکان بووەتە وەهمێک، بووەتە ئەتەکییەت و ڕێوڕەسم و نوومایشکردن، لەکاتێکدا دەبێ لەگەڵ خۆشەویستیدا بژین نەک نومایشی بکەین و ڕای بگەیەنین.
لە فیلمی کارتۆنی (کچە وردیلە)دا، دایکە بۆق و کوڕەبۆق دەبینن کە چۆن بەیانییەک لە ناو زەلکاوەکەدا لە خەو هەڵدەستن و دەستدەکەن بە پەپوولە و مێشوولە خواردن.پاشان دەخەونەوەو ئەمجا بێدار دەبنەوە و دەستدەکەنەوە بە خواردن. بەڵام جارێک لە جارەکان کوڕە بۆق بە گوێی دایکە بۆق ناکات، ئەو ئیتر نانوێتەوە، تاقەتی خواردنی نیە، نایەوێ ئیشێ بکات و حەزیش ناکات فێری هیچ ببێت. ئەو بێزارەو هەر بەو بێزارییەیشەوە لە دایکە بۆق یاخی دەبێت و بە هەستێکی تایبەتەوە دەچێتە سەر پنجێ قەوزەی وەک خۆی سەوز، پاڵی لێدەداتەوە، تاقە شتێ لەو دەمەدا کوڕە بۆق ڕازیی دەکات و حەزی لێیەتی ژنە، ئەو لە کاتێکدا بە هەموو هێزی خۆی هاوار دەکات: ( حەزدەکەم ژن بێنم ژن )
کاتێک دایکیشی دەڕوات ژنی بۆ بهێنێ، ئۆقرەی لەبەر دەبڕێ و بە سکاڵاوە دەڵێت: (وەی خوایە! بۆ نەهاتەوە ژنم بۆ بێنێ ؟ حەزم لە ژنە ژن)
ئەو دەمەی دڵنیاش دەبێتەوە کە دایکی ژنی بۆ هێناوەو لە ڕاستیدا هەڵیگرتووە سبەی زەماوەندێکی بۆ دەکات ئەوسەری دیار نەبێت، یەکسەر دەخەوێتەوە...
=KTML_Embed_Begin=width:20%;height:20%;float:right;=KTML_Embed_Alt=دەنگەکتێبی لە پەیوەندییەوە بۆ خۆشەویستی=KTML_Embed_Source=https://www.youtube.com/watch?app=desktop&v=_ykGEJ63ZL0=KTML_Embed_End=
خواندن و دانلۆدکرنا پەرتووکا: لە پەیوەندییەوە بۆ خۆشەویستی
1,901 جارا هاتیە دابەزاندن
داخوازێ ژ نڤێسەر ، وەرگێر و دەزگەهێن بەلاڤکرنێ دکەین ئەگەر بو هەوە باش نینە پەرتوکا هەوە ل ڤێرێ بیت ، دخوازین مە ئاگەهدار بکەن.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 15,663 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!