هەتا گندۆر گندۆر بوو، قەوم و قیلەمان زۆر بوو، کە گندۆر بەسەر چوو، قەوم و قیلەش بەسەرچوو.
هەتا گندۆر گندۆر بوو، خزمی مە گەلەک زۆر بوو، گندۆر هاتە بڕانێ، خزم هاتە قڕانێ.
گندۆر: کاڵەک. قەوم و قیلە، خزم و خوێش یان خزم و کەس. قڕان: نەمان و فەوتان. مەبەست لەوەیە هەتا مرۆڤ سامانداربێت، خزم لە دەوری کۆدەبنەوە کە هیچی نەما، لێدوور دەکەونەوە، وەک خاوەن بێستانی لێدەقەومێت، ئەو کاتەی کاڵەک پێدەگات میوانی زۆرە و دواتریش کە کاڵەکە نەما کەس لێی ناپرسێت، بە کەسێک دەوترێت کە لەکاتی بووندا هاتوچۆی زۆر بکرێت، لەکاتی نەبوونیدا هیچ کەس بەلایدا نەیەت. [1]
تا شێوت چەورە دێنە دەورت کەس
باوک بێ برا، ئامۆزا فرەس
داخی داخانم هەتا گندۆر بوو
قەوم و قیلەمان لە دەورە زۆر بوو
بەڵام ئەو کاتەی گندۆر بەسەر چوو
تەواوی قەوم و قیلە بۆی دەرچوو
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,055 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!