باری کەر دایم قورسه
ئاژەڵی کەر، گوێدرێژ لەناو کورداندا بووە بە هێما و گوزارشتی دەبەنگی و نەفامی و نەزانی بۆیە لەبری نەزان بە کەسێکی نەفام دەوترێت (کەر)، لەبنەمادا ئاژەڵی (کەر) بۆ باربردن و گواستنەوەی کەل وپەل بەکاردەهێنرێت و هەندێجار پێی دەوترێتیش (بارەبەر)، چ مرۆڤ (کۆڵبەر) بێت، چ ئاژەڵ (بارەبەر) بێت، بەزەحمەتکێش ئەژماردەکرێت، ئەوە لایەنە ڕاستەقینەکەی ئیدیۆمەکەیە، وەکو ئیدیۆم بە کەسێکی نەزان و نەفام و کەودەن و دەبەنگ دەوترێت بەهۆی کەرێتیەوە هەر هەنگاو و کارێکی هەڵە بکات، باری خۆی قورستر دەکات بۆیە وتراوە (باری کەر دایم قورسە).[1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,832 جار هاتیە دیتن