کورتە فیلمێکی کوردییەو ماوەکەی (29) دەقیقەیە و لەنواندنی دوو منداڵی کوردی سلێمانی سەروەر فازیل و زەمەن تەها-یەو چەند هونەرمەندێکی کوردە، دەرهێنانی هونەرمەند کارزان قادر-ە کە هونەرمەندێکی کوردی دانیشتووی سوید-ە.
ئەم فیلمە بەرهەمی کارنامەی دەرچوونی کۆمەڵێک خوێندکاری قۆناغی سێیەمی زانکۆی (دراماتیسکا ئینستیوتیت)ی سویدییە لەستۆکهۆڵم کە زانکۆیەکە بۆ بەرهەمهێنانی فیلم و کاری پێگەیاندنی کادرە بۆ دروستکردنی فیلم، بەشی یەکەمی بەرهەمەکە لەساڵی پاردا لەسلێمانی و بەهاوکاری کەناڵی کوردسات و تەلەفزیۆنی خاک و سولی فیلم و ئاڤا میدیاو کۆمپانیای کۆداک و تەلەفزیۆنی حکومی سویدی و چەند کۆمپانیایەکی بەرهەمهێنانی فیلم دروستکراوە.
لەئێستادا ستافی ئەو فیلمە بۆ بەرهەمهێنانی بەشی دووەمی ئەم فیلمە لەکوردستانن و لەو بارەیەوە کارزان قادر وتی: ماوەی دوو هەفتەیە بەخۆم و ستافێکی سویدی گەڕاوینەتەوە کوردستان ئێستا سەرقاڵی هەڵبژاردنی شوێن ئەکتەرین بۆ بەشی دووەمی فیلمی بێ کەس و کە هەمان کۆمپانیاکانی پێشوو هاوکارمان دەبن.
بەشی یەکەمی (بێ کەس) چەندین خەڵاَتی لەوڵاتانی ئەوروپا بەدەستهێناوە لەوانە ئێرۆ ماش، ستۆکهۆڵم فێستیڤاڵ، نۆدی تایلەندو چەندین خەڵاتی دیکە. بڕیارە ئەم فیلمە ماوەکەی بکرێتە (90)خولەک و لەسەر سیستمی (35)ملیم و لەمانگی (3)ی ئەمساڵدا بەشی دووەمی وێنە بگیرێت.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,333 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!