ئاردی ناو دڕک.
پێشوان دەڵێن: جارێک دوو کابرا باراشیان پێبوو، یەکێکیان لە ئاش دەگەڕایەوە، ئەوی تریان بۆ ئاش دەچوو، لەڕێگە تووش یەک بوون، ئەوەی بۆ ئاش دەچوو وتی: ئەرێ ئاش باراشی زۆر لێیە، وتی: پڕە بەڵام من نۆرە بڕێم کرد و زوو بەرم کەوت، لێیان بوو بەمەقاڵی، ئەم وتی: من لەوێ بوومایە نەمدەهێشت نۆرەبڕیم لێبکەیت، ئەوە وتی: هەر دەمکرد، لەسەر ئەوە پەلاماری یەکیان دا و هەموو گەنم و ئاردەکەیان بەناو دڕکدا بڵاوبووەوە، بۆ کەسێک بەکار دێت کە بەنەزانی خۆی ڕەنجی بەهەدەر بدات. [1]
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 6,521 جار هاتیە دیتن