بەیبین، بەیبون، گوڵە بابونە، گیایەکە لە تیرەی "تێکەڵاوەکان" Composées، پەلەکانی سەوز و گوڵەکانی زەردن، لە مانگی خاکەلێوە و بانەمەڕدا شین دەبێ و دەپشکوێ. نزیکەی 30 سم بەرز ئەبێ و 20 ڕۆژ دەژی. گیایەک کە گوڵێکی تاسمانی و چەرموو ئەکا و بۆن خۆشە (بۆنی سێو دەدا)، ڕۆنێکی بۆن خۆشی لێ ئەگرن کە بۆ دەرمان ئەشێ، نزیکەی 20 گرەم لە گوڵەکەی لە 1 لیتر ئاودا دەم ئەکەن و ئەیخۆنەوە کە بۆ زۆر نەخۆشی وەک کار نەکردنی ڕیخۆڵەکان و بۆ ئەو ژنانەی لە کاتی خۆیدا ناکەوەنە بێ نوێژییەوە زۆر بەکەڵکە. بەینوون زۆرە. (سێوێسن و بەیبوون و شلێرە/ ڕواون لە جێگای زەنوێر/ قەڵبەزەی بەست ئاوهەڵدێز/ شەپۆلان دەدا ئەستێر) "هێمن".
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,844 جار هاتیە دیتن