خواردنێکی کوردەواری خۆشم بۆ ئامادە کردون ئەویش (گەنمە کوتاوە) کە لەوەرزی زستاندا زیاتر ئەخورێت..هیوادارم بە دڵتان بێ پێداویستیەکان: گەنم (گەنمی گەنمەکوتاو) نۆک 1 کەوچک زەیت پیازێکی بچوک گۆشت (ئێسقان بێت بەتامترە) خوێ ئاو چۆنیەتی ئامادەکردنی: گەنم و نۆکەکە ئەشۆینەوە بۆ ماوەی زیاتر لە 5 کاتژمێر لە ئاودا دای ئەنێن تا ئەخوسێت،،گۆشتەکەش بە جیا ئەکوڵێنین، پیازەکە ورد ئەکەین و لە زەیتەکەدا سوری ئەکەینەوە پاشان گۆشتەکەی تێ ئەکەین و کەمێک سوری ئەکەینەوە ئینجا ئاو و خوێی تێئەکەین تاکەمێک یەتە کوڵ پاشان گەنم و نۆکەکەی تێ ئەکەین و ئەیخەینە مەنجەڵی بوخارەوە تا جوان ئەکوڵێت و ئامادەیە بۆ خواردن.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,345 جار هاتیە دیتن