ئەحمەد لەتیف خورشید ناسراو بە (ئەحمەد ڕۆرۆ)، لەساڵی 1942 لە هەریر لەدایک بووە. هەر لە تەمەنی منداڵییەوە خولیای شیعر و چیرۆکنووسی لە مێشکیدا چەکەرەی کردووە، هەستێکی کوردانەی بەرزی هەبوو بەردەوام بە شیعرەکانی ئەو هەستەی دەربڕیوە.
لەبواری کۆمەڵایەتیشدا ئەگەرچی قەدەری وابوو خێزان پێکنەهێنیت بەڵام پاکی و سیفەتە خاکییەکەی وای لێکردبوو هەمیشە وەکو براو باوک و کەسوکاری تەواوی گەنجانی شارۆچکەکە بناسرێت و، لەهەموو لایەک جێگەی ڕێز وستاییشی خەڵک بێت. ئەحمەد ڕۆرۆ بەهۆی بلیمەتی و شارەزایی لە ئەدەبی کوردیدا هەر زوو دەبێتە چیرۆکنووسێکی بە ئاوەز و خاوەن سەلیقەیەکی ئەدەبی تایبەت بەخۆیەوە بۆیە هەر لە حەفتاکانی سەدەی ڕابردووەوە دەبێتە ئەندامێکی کارای یەکێتی نووسەرانی کورد و ئیتر لەو ڕۆژە بەدواوە بەردەوام لە کاروانی ئەدەبی کوردیدا وەکو شۆرە سوارێکی لێهاتوو تەکانی بە توانا ئەدەبییەکانی خۆی داوە. ئەوە بوو هەرزوو لە ناوەندە هونەری و ئەدەبیەکاندا ناسراو ناوبانگی دەرکرد، لەو ڕۆژگارە بەدواوە لە هەموو بۆنە و یادەوەرییەکدا لەلایەن یەکێتی نوسەرانەوە خەڵاتی ڕێزلێنانی پێشکەش دەکرا. لەئەنجامی ململانێ لەگەڵ نەخۆشیەکی درێژخایەندا لە بەرەبەیانی 20-01-2012 ماڵئاوایی لە هەمووان کرد.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,669 جار هاتیە دیتن