ناوی تەواوی قادر حوسین ئەمین مەلا عەبدولڕەحمان کە دەکاتە ئامۆزای مام عەلی سەمەنێ و ئەمینی سەمەنێ. حاجی قادر لە ساڵی 1905 لە شاری #کۆیە# لەدایک بووە خاوەنی دەنگێکی یەکجار خۆش و بەسۆز بووە کە وەک مامۆستا وریا ئەحمەد لە چاوپێکەوتنێکدا کە لە گۆڤاری ڕامان ژمارە 124 لەژێر ناونیشانی مێژووی گۆرانی و موزیکی ناوچەی کۆیە باسی دەکات کە خوالێخۆشبوو حاجی قادر زۆر شارەزای لە مەقامەکان هەبووە زۆر وەستایانە مامەڵەی لەگەڵ کردون. هەر لەم چاوپێکەوتنەدا کە لە ساڵی 1980 لە ماڵی مامۆستا غازی ئامۆزای بە ئامادەبوونی خوالێخۆشبووان مام عەلی سەمەنێ وەستا باقی سەرتاش (باقی مام سارحی) ئەنجامی داوە. حاجی قادر دەڵێت من گۆرانی و بەستەکانم لە خوالێخۆشبوو سمایلە خڕە کە خزمان بوو فێر بووم، هەروەها کەسێکی دی کە ناوی حاجی محەمەدی عەلی کە ئوستادمان بوو، دیسان کاک سەید ئەحمەدی بابی شێخ جەمالی هەم شاعیر بوو هەم ئسوول و مەقام و نزم زانیش بوو، ئەم شتانە لەم زاتانە فێربووین کە شەوانە لە مەجلیساندا حەکایەت و بەیت دەگێڕدرایەوە و پەرتووک دەخوێندارایەوە و مەقامات دەگوترا هەروەها مامۆستای مێژوونووس خوالێخۆشبوو تاهیر حەوێزی لە کتابی مێژووی کۆیە نووسیویەتی کە حاجی قادر و فەقێ حەسەنی برای و کاک ڕەشیدی برای و مام عەلی و ئەمینی سەمەنی ئامۆزای لە زۆر بۆنە ئایینیەکان و ئاهەنگی دەرچووانی فەقێکان لە سەردەمی جەنابی مەلای گەورە بە گۆرانی و قەسیدەی ئایینی بەشداریان کردووە کە زۆر سەرسام بووە بەدەنگ و سەدای ئەم پۆلە هونەردۆستەی ئەو زەمانی شاری کۆیە بۆیە فەرمویەتی توخوا با جێگای ئەوانە بڵند بێت. خوالێخۆشبێت مامە قادرم لە زۆر بۆنەی مەولود خوێندن بە گۆرانی و مەقام و کەبار و غەزەل خوێندن بەشداری دەکرد. لەتەک هەموو ئەمانەش مرۆڤێکی قسەخۆش بوو لە بەر ئەوەی زۆر هەڵبەستی فارس و کوردی شاعیرە مەزنەکانی لەبەر بوو، مەجلیسی یەکجار خۆش بوو. لە مانگی ئایاری 1992 ماڵئاوای لێکردین و خوای گەورە بەبەهەشتی شاد کات. حاجی قادر لەپاش خۆی دوو کوڕ و دوو کچ بەناوەکانی دکتۆر ڕزگار کە دانیشتووی وڵاتی سویدە، کاک باپیر، نەسرینخان و مامۆستا بەفرین. لەگەڵ نەوەیەکی ڕۆشنبیرو خوێندەوار.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,619 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!