کریشنا مۆرتی
وەرگێڕانی: ئازاد بەرزنجی
کریشنا مورتی کێیە؟
جیدۆ کریشنا مورتی لەساڵی 1895 دا لەهیندستان هاتۆتە دونیاوە. لەتەمەنێکی کەمەوە دەستی کردووە بەپرسیارکردن لەژیان و مەرگ و خۆشەویستی و حەقیقەت و.. هتد
ئەم پرسیارو گفتوگۆیانەشی لەو تەمەنە کەمەوە درێژە پێ داوە تا تەمەنی نەوەد ساڵی، واتە تا ساڵی مەرگی لە1986دا. باس و بۆچوونەکانی مورتی ناچنە خانەی هیچ ئایینو ئاقارێکی فیکری و فەلسەفییەوە. ئەو بەدرێژایی ژیانی سەر بەهیچ ئایدیۆلۆژیایەک و ئاین و فەلسەفە و حزبێک نەبووە. ئەو بەردەوام باوەڕی بەوە هەبووە کە ئادەمیزاد دەتوانێ لەڕێی هوشیاری بەخۆیەوە بگاتە ڕاستییەکان و گۆڕانی بنەڕەتی لەناو خودی خۆیدا ئەنجامبدات.
کریشنا مورتی لەڕێی سەفەرە جۆراوجۆرەکانیەوە بۆ وڵاتانی دونیا و لەڕێی گفتوگۆکانییەوە بیروڕاکانی خۆی بەخەڵک گەیاندووە و دواتر ئەم گفتوگۆیانەی لە شەست کتێبدا کۆکراونەتەوە و زۆربەی بوارەکانی ژیان و هزریان گرتۆتەوە.
تێبینی : ئەڤ پەرتوکە بێی فایلا PDF ە ، هیڤییە هاریکاریا کوردیپیدیا بکە ژ بو ب دەست ڤە ئینانێ ! ڤرێکرنا پەرتوکێ ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 13,702 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!