ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی شارەزوورەوە سەبارەت بە ڕووداوی ناو دادگای هەڵەبجە لە 24/7
1- سەبارەت بە و ڕووداوەی کە لەنێوان بەڕیز (عمید / ئەکرەم ئەحمەد) بەڕێوەبەری بەڕێوەبەرایەتی ئاساییشی شارەزوور و دادوەری دادگای هەڵەبجە (کەمال ڕەزا ئەحمەد) کە 24/7لەناو دادگایی هەڵەبجەدا ڕوویدا، بەپێویسمان زانی ئەم ڕونکردنەوە یە بۆ ڕای گشتی و کۆمەڵانی خەڵک بڵاوبکەینەوە بۆئەوەی کەس نەتوانێت چەواشەیان بکات و هەموو کەس حەقیقەتەکان بزانن، لە زۆربەی ڕاگەیاندنەکاندا وا بڵاو کرایەوە کەگوایە بەڕێز بەڕێوەبەری ئاساییشی شارەزوور سووکایەتی بە دادوەر (کەمال ڕەزا ئەحمەد) کردووە بەڵام ئەم هەواڵە تەواو پێچەوانەیە و ئەوە دادوەر (کەمال ڕەزا) بووە کە ڕێزی بەڕێوەبەری وەک ئەوەیی کە بەڕێوەبەرێکی گشتییە و پارێزەری ئاساییشی ناوچەکەیە نەگرتووە و بێحورمەتی بە پلە و پایەی بەڕێز (عمید / ئەکرەم ئەحمەد) بەڕێوەبەری ئاساییشی شارەزوور کردووە و بەشێوازێکی نەشیاو هەڵسوکەوتی لەگەڵ بەڕێزیان کردووە، لە کاتێک دا بەڕێز (بەڕێوەبەری ئاساییشی شارەزوور وەک شاهید بانگهێشتی دادگا کراوە و خۆی ڕۆشتووەتە بەردەم دادوەر تەنانەت پاسەوانەکانیشی لەگەڵ خۆی نەبردووەتە ناو دادگاوە کەدە بوو دادوەر ڕێزی لێبگرتایە ئەگەر وەک هەرشاهیدێکی کەش بووایە نەک ئەوەی کە (عمید/ ئەکرەم بەڕێوەبەرێکی گشتییە و پارێزەری یاسایە) .
2- سەبارەت بە مانگرتنی فەرمانبەرانی دادگای هەڵەبجە دوای ئەوەی کە وەک پیشەی هەمیشەییان فەرمانبەران و پارێزەرانی دادگای هەڵەبجە مانیان گرتووە و بۆماوەیەک ئیش و کاری هاووڵاتیانیان پەک خستووە وەک چۆن لەپێشوودا چەندین جار ئەم کارەیان بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆیان کردووە تەنیا لەپێناو زیاد کردنی دەرماڵە و هەندێک ئیمکانیاتی شەخسی و چەند دینارێک ئێمە ئەم مانگرتنەشیان بەئاسایی دەزانین چونکە دەزانین کە لەکوێوە سەرچاوەی گرتووە و دەجوڵێنرێن، بەڵام بەداخەوە چەواشەکاریەکیی کەیان کردووە و ئەم ڕووداوەیان پەیوەست بەڕووداوی ئەو کارمەندانەی ئاساییشی خورماڵەوە کردووە کە بۆپاراستنی گیانی هاووڵاتیەک تەقەیان کردبوو بەسەر گردبوونەوەیەکدا کە داوای گەنجێکی شارەدێکەیان دەکرد لەناو بینای ئاساییشی خورماڵدا بۆ ئەوەی بیکوژن، کارمەندەکانی ئاساییشی خورماڵیش ئەم کارەیان نەکردووە بۆ پاراستنی گیانی ئەو گەنجە تەقەیان کردووە بەسەریانا بۆ بڵاوە کردنیان بەڵام بەداخەوە ئەوە ماوەی (4) چوار ڕۆژە ئەو کارمەندانە لە جیاتی دەس خۆشی و خەڵات کردن لەلایەن دادوەرەوە تەوقیف کراون کەئەم وداوە هیچ پەیوەندی بە کێشەکەی ناو دادگای هەڵەبجەوە نییە و بەمەبەست بە یەکەوە گرێدراون لەلایەن فەرمان بەران و پارێزەرانی ناو دادگای هەڵەبجەوە. سەرەتا ئێمە بێدەنگ بووبن تەنیا بۆ پاراستنی ئاساییشی ناو چەکە و بۆ ئەوەی ئێمە نەبینە دەست پێشخەر لە هیچ ڕووداوێکدا. حەزیش ناکەین ناچار بکرێین بۆ گرتنە بەری ڕێگای تر بایاسا سەروەر بێت.
دوای ڕووداوەکەی ناو دادگای هەڵەبجەش، ژمارەیەک لە فەرمانبەران و پارێزەرانی شارۆچکەی هەڵەبجە مانیان گرتووە و داوا دەکەن بەڕێوەبەری ئاساییشی شارەزوور دەستگیر بکرێ و بخرێتەژێر لێکۆڵینەوە.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 10,181 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!