نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ یارمەتی عیراق(یۆنامی) ژمارەی کوژراو و بریندارەکانی مانگی ئابی سەرجەم عیراقیان بڵاوکردۆتەوە.
بە پێی هەواڵێکی پێگەی ئەلیکترۆنی "سۆمەرییە نیوز" نوێنەری نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ یارمەتی عیراق داتاییەکان لەو بارەییەوە بڵاوکردۆتەوە، لە مانگی ئابی ڕابردوودا 822 کەس کوژراون و 2030 کەسی دیکەش بریندار بوون.
لە درێژەی ئەو هەواڵەدا هاتووە، لە نێوان کوژراوەکاندا 716کەس لەوانە هاوڵاتیانی سڤیل بوون و 106 کەس لە هێزەکانی پۆلیس بوون و ژمارەی بریندارانیش 1936 کەس هاوڵاتیانی سڤیلن و 195 کەسیان لە هێزەکانی پۆلیسن. هەروەها 88 کەس لە هێزە ئەمنیەکان کوژراون و 94 کەسی دیکەشیان بریندار بوون.
مانگی ئابی ئەمساڵ،شەپۆلێکی توندوتیژی و تەقینەوە لەسەرجەم پارێزگاکانی عیراق سەریهەڵدا و بەو هۆییشەوە بە سەدان کەس کوژراو و برینداربوون ئەمە جگە لەوەی زیانی ماددی زۆر بەو شوێنانە کەوتووە کە تەقینەوەکانی تێدا ئەنجامدراون.
- 02-09-2013
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,036 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!