رۆژی 11-10-2013 لەشاری سلێمانی، دەستێکی شاراوە لەماڵی ڕۆژنامەنووس کوردۆ عەلی پەیامنێری کەناڵی ئاسمانی گەلی کوردستان بۆمبێکیان دانابوو، پێش تەقینەوەی ئەو بۆمبە هێزە تایبەتەکان پوچەڵیان کردەوەو بێ زەرەرو زیان کۆتایی هات..
ئەم ڕووداوە دەبێتە مایەی ئەوەی کە ئێمە لە (لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان و لیژنەی داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان و ئازادی ڕۆژنامەنووسی)، داوا بکەین بۆ دۆزینەوەو سزادانی ئەو دەستەی بۆمبەکەی داناوە، هەوڵەکانی پۆلیس و ئاسایش و دەزگا تایبەتەکان چڕتر بکرێنەوە، تا چیتر کەسانێک بیر لە ترساندن و تۆقاندن یان تیرۆرکردنی ڕۆژنامەنووسانی کوردستان نەکەنەوە.
لقی سلێمانی سەندیکای ڕۆژنامەنووسانی کوردستان
لیژنەی داکۆکی لە مافی ڕۆژنامەنووسان و ئازادی ڕۆژنامەنووسی
11-10-2013
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,783 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!