کۆنترین و یەکەمین نەخشەی جیهان لە کوردستان دۆزراییەوە و مێژووەکەی بۆ چوار هەزار و 300 ساڵ بەر لە ئێستا دەگەڕێتەوە.
بە پێی هەواڵێکی ئاژانسی"فورات نیوز" پەیجی شوێنەوارەکانی کوردستان بڵاویانکردۆتەوە، نەخشەکە لەباشوری کەرکووک دۆزراوەتەوە. لەنەخشەکەدا ڕێگای نێوان شارەکان و چەند ڕوبارێکی لەسەر دیاری کراوە و، پێشبینی دەکرێت یەکێک لەڕوبارەکان زێی گەورە و یەکێکیتریان ئاوی خاسە بێت کە ئێستا بە شاری کەرکووکدا تێدەپەڕێت.
لە درێژەی ئەو هەواڵەدا هاتووە، نەخشەکە بریتیە لەتاتە قوڕێک کە وێنەی چەند شارێکی لەناو بازنەدا تێدا دیاری کراوە و لەخۆرهەڵات و خۆرئاواوە چەند کەوانە دەبینرێن کە ئاماژەن بۆ ناوچەی شاخاوی هەروەها لەهەر چوارلاوە بە(خەتی مێخ)ی خۆرهەڵات و خۆرئاوا و باشوورو باکووری تێدا نووسراوە. نەخشەکە لە شاری (گاسور نوزی) لە باشووری کەرکووک دۆزراوەتەوە کە دەکاتە یۆرغان تەپەی ئێستا مێژوەکەشی بۆ (2300) ساڵ پ. ز دەگەڕێتەوە.
له و نەخشەیە ڕێگای نێوان شارەکان و چەند ڕوبارێکی لەسەر دیاری کراوە، پێشبینی دەکرێت یەکێک لەڕوبارەکان زێی گەورە و یەکێکیتریان ئاوی خاسە بێت کە ئێستا بە کەرکووک دا تێدەپەڕێت، هەروەها ڕاگەیەنراوە یەکێک لەڕووبارەکان ناوی (ڕاخیئۆم)ە. بەشێکی تابلۆکە لەباشورەوە داخوراوه و ئاسەوارەکەی سڕاوەتەوە.
- 13-10-2013
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 19,328 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!