بەپێی ئامارێکی فەرمی بەڕێوبەرایەتی پۆلیسی دارستانی گەرمیان، تەنها لەماوەی ئەمساڵدا لەگەرمیان 457 کەس لەکاتی ڕاوکردندا دەستگیرکراون.
ئاراز محەمەد، گەرمیان: بەرێوبەری پۆلیسی دارستانی گەرمیان، عەقید شوان محەمەد، ئەمڕۆ چوارشەممە، بەئاوێنەنیوزی ڕاگەیاند، بەپێی ئه و ئامارانەی لەبەردەستماندایە لەسنوری بەرێوەبەرایەتیمان کە ناوچەکانی کفری و کەلارو خانەقین دەگرێتەوە تەنها لەمساڵدا 475 کەس لەکاتی ڕاوکردندا دەستگیرکراون.
وتیشی، لەلایەن هێزەکانیانەوە دەست بەسەر 142 پارچە چەکی جۆراوجۆردا گیراوە
عەقید شوان، ئاشکراشیکرد، هەر لەمساڵدا 19 ملیۆن و 780 هەزار دینار غەرامە بۆ ئه و کەسانە کراوە کە بەتۆمەتی ڕاوکردن دەستگیرکراون و دواتر سزادراون.
لەهەرێمی کوردستان ڕاوکردن بەتایبەتیش لەهەندێک لەوەرزەکان و بۆ جۆرە دەگمەنەکانی باڵندە و گیانداران بەپێی یاسا قەدەغەکراوە و سەرپێچیکارانیش ڕوبەروی دادگا دەکرێنەوە.
- 01-01-2014
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 9,851 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!