ڕێژەی مردن لەنێو پیاوانی شاری مەهاباد لە ڕۆژهەڵاتی کوردستان زۆرترە لە ژنان، بەڵام ڕێژەی لە دایکبوون لەو شارە 6 بەرانبەری ڕێژەی مردنە. بەرپرسی تۆماری باری کەسێتی مەهاباد، ڕۆژی چوارشەممە بە ئاژانسی فەرمی حکومەتی ئێرانی ڕاگەیاند:بەپێی ئامارەکان لە کۆی گشتی ئەو مردنانەی لەو شارە تۆمارکراون، لەسەدا 57-ی مردنەکان پیاوانن و لە سەدا47- ی ژنان. یوسف میکائیلی، بەرپرسی تۆماری باری کەسێتی مەهاباد وتیشی: لە ساڵی ڕابردوو لەو شارە 416 پیاو گیانیان لەدەستداوە، کە لە بەرانبەردا مردنی 310 ژن تۆمارکراوە، لەو ڕێژەیەش 521 کەس لە ناو شار و 205 کەسیش لە گوندەکان بوون. هەروەها میکائیلی زیاتر وتی:بە تێکرا، لە هەر 24 کاژێرێکدا 2.68 کەس لەو شارەدا گیانیان لەدەست دەدەن، بەڵام ڕێژەی لە داییک بوون لەو شارەدا 6 بەرانبەری ئەو ڕێژەیەیە. ژمارەی دانیشتووانی شاری مەهاباد 215 هەزار کەسە و لەو ژمارەیەش، 67 هەزاریان لە گوندەکان نیشتەجێن.
02-01-2014
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,580 جار هاتیە دیتن