لەسەر کەیسی تیرۆرکردنی کاوە گەرمیانی سەنتەری گەرمیان بۆ ڕاپرسی ئەنجامی ڕاپرسیەکی ڕاگەیاند و بەپێی ناوەرۆکەکەی 74%ە بەشداربوان پێان وایە دەستێوەردان لەکەیسەکەدا هەیە.
ئاودێر محەمەد، گەرمیان: ئەنجامی ڕاپرسییەکە ئەمڕۆ شەممە لەلایەن بەرپرسی سەنتەرەکە، چالاک نەجم، لەمیانەی کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا خوێندرایەوە و ڕایگەیاند، ڕاپرسیەکە لە 1/4 دەستیپێکردوە و تا ئەمڕۆ 1/11 بەردەوام بوە و له و ماوەیەدا 300 فۆرمیان دابەشکردوە و 293 فۆرمیان بۆگەڕاوەتەوه و 7 فۆرمی سوتاوە.
وتیشی، 74%ی بەشداربوان پێیانوایە دەستوەردانی نایاسایی له و کەیسە هەیه و هەوڵ هەیە بۆ بەلارێلابردن و ئاڵۆزکردنی کەیسەکە، لە 82،3%ی بەشداربوانیش پێیانوایە دەسەڵاتی دادوەری و جێبەجێکردن جێی متمانە نین.
چالاک نەجم، ئاشکراشیکرد، لە 77،8% بەشداربوان لەگەڵ ئەون کە دەبوو ئه و تیرۆرە لەسەرەتاوە بەتیرۆری سیاسی مامەڵەی لەگەڵ بکرایە.
دواپرسیاریش کە لەراپرسیەکە خراوەتەرو ئایە تاچەند گەشبینن بەدۆزینەوەی بکوژی ڕاستەقینەی کاوە گەرمیانی، لە 87،2%ی بەشداربوان دەڵێن گەشبین نین بەدۆزینەوەی بکوژو بکەری ڕاستەقینەی تیرۆکردنی کاوە گەرمیانی.
- 11-01-2014
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 16,687 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!