خەندان - ڕەهێل سەمەد
دوای نیوەرۆی ئەمرۆ هەینی 7ی شوباتی 2014 لە شاری موسڵ تەقە لە دوو کوردی شەبەک کرا و هەردووکیان گیانیان لەدەستدا، بەمەش لە ساڵی 2003ەوە تائێستا هەزار و 310 کوردی شەبەک ه و شارە کوژراون.
سەعید مەموزینی کارگێری لقی 14ی پارتی لەموسڵ بە خەندانی ڕاگەیاند: دوای نیوەرۆی ئەمرۆ هەینی لە بازاڕی (نەبی یونس) لەشاری موسڵ، تەقە لە دوو کوردی شەبەک کرا لە ئەنجامدا هەردووکیان گیانیان لەدەستدا.
سەعید مەموزینی وتیشی: بە کوشتنی ئه و دوو کەسە، ژمارەی ئه و کوردە شەبەکانەی لەساڵی 2003 ەوە کوژراون دەگاتە هەزار و 310 کەس.
کارگێرەکەی لقی 14ی پارتی ڕاشیگەیاند: بە ئامانجکردنی کوردانی شەبەک دەگەرێتەوە بۆ شیعەبوون و کوردبوونیان، کە ژمارەیان لە پارێزگای موسڵ دەگاتە 400 هەزار کەس.
جگەلە کوشتن، سەدان کوردی شەبەکی دیکەش لە شوێنەکانی خۆیان دەرکراون و ڕوویان لەناوچەکانی دەوروبەری شارەکە و هەرێمی کوردستان کردووە.
- 07-02-2014
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 5,980 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!