(باسنیوز)- کوردۆ شابان-
یەکەم تابلۆی شاری هەڵەبجە کە لەسەر دەروازەکەی دانراوە، تەنها لەرووی زمانەوانییەوە 5 هەڵەی تێدایە و بووەتە جێی ڕەخنەی گەنجانی نێو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان.
دوای ئەوەی کۆتایی هەفتەی ڕابردوو نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان لەسەر داوای سەرۆکایەتی هەرێم ئیمزای لەسەر بە پاریزگابوونی شاری هەڵەبجە کرد، وێڕای ئاهەنگ و خۆشی دەربڕین لەلایەن هاوڵاتییانەوە، چەندین کاری سەرەتایی بۆ دەستپێکی بە پارێزگابوونی هەڵەبجە کرا، لەوانە دانانی تابلۆی دەروازەی شار. بەڵام لەبەر ئەوەی تابلۆکە پڕیەتی لە هەڵەی زمانەوانی، ڕەخنەی زۆری لەلایەن خەڵکییەوە لە تۆری کۆمەڵایەتی فەیسبووک بۆ چوو، ڕەنگە شیاوترینیان ڕەخنەی ڕۆژنامووس عومەر عەلی بێت کە تەواوی هەڵەکانی بەم شێوەیە خستووەتە ڕوو:
1- وشەی ’سەرۆکایەتی’ بە عەرەبی دەبێتە ’رئاسە’ نەک ’مدیریە’.
2- بکەر لە کوردیەکەدا کەسی سێیەمی تاکە ’دەکات’ کەچی لە عەرەبیەکەدا کراوەتە کەسی یەکەمی کۆ ’نرحب’، لەکاتێکدا دەبوو بنووسررێ ’ترحب بکم’.
3- مونیسیپالیتی municipality کراوەتە دوو وشەی جیا، لەکاتێکدا خۆی یەک پارچەیە و یەک وشەیە.
4- سپێڵی you بەهەڵە نوسراوە yol.
5- سپێڵی گەڤەرنەرەیت Governorate، بەهەڵە نووسراوە گەڤەرمەرەیت Govermorate. واتە n کراوە بە m.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 12,226 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!