شاییەکەی بناویلەیە.
دوو گوند بەناوی #بناویلە#وە هەیە، هەردووکیان دەکەونە شارەدێی سیتەکی شارۆچکەی چوارتای پارێزگای #سلێمانی#، یەکەمیان پێی ئەڵێن: (بناویلەی گۆیژە) دەکەوێتە پشتی چیایی گۆیژە بە دیوی خۆرهەڵاتدا، دووەمیان پێی ئەڵێن: (بناویلەی چوارتا) نزیک شارۆچکەی چوارتایە، بناویلە واتە: بنەی قەویلە، لەبەر ئەوەی هۆزی قەویلە لەو گوندانەدا نیشتەجێ بوون، پێیان وتون بنەی قەویلە، پاشان لە بەکارهێنانە بووە بە بناویلە.
ئەگێڕنەوە کوێخای گوندی بناویلەی گۆیژە شاییەکی کردووە، دوای تەواوبوونی شاییەکە چەند ئاغا و کەساسیەتیەک چوونەتە گوندەکە و داوایان لە مام کوێخا کردووە شاییەکە تازە بکاتەوە، مام کوێخاش داواکەی قبوڵ کردوون جارێکی تر شایی و هەڵپەڕکێ تازەکراوەتەوە، لەدوای ڕۆیشتنی ئەم کۆمەڵە، دەستەیەکی تر پیاوماقوڵی ناوچەکە چوون و داوایی تازەکردنەوەی زەماوەندیان لە مام کوێخا کردووە، بەو شێوەیە چەند ڕۆژێک شایی درێژکراوەتەوە.
لەکاتی ئێستا هەر شتێکی درێژە بکێشی، ئەڵێن بوو بە شاییەکەی بناویلە، یان بەهەموو بەزم و هەراوهۆریایەکی خۆش ئەڵێن: ئەڵێی شاییەکی بناویلەیە.
خۆزگە لەم نیشتمانەدا وەک بناویلە هەموو ڕۆژێک شایی و خۆشی بوایە.[1]
نووسینی ; دوکتۆر ئاراس حەمە ساڵح
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست - Central Kurdish) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,759 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!