بەڕێز سەرۆکی ئەنجوومەنی وەزیرانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان
پیرۆزبایی لە خۆتان و هەموو ئەندامانی کابینەی نوێی حکوومەت دەکەم بەبۆنەی بەدەستهێنانی متمانەی ئەندامانی پەرلەمانی کوردستان و دەستبەکاربوونتان لە کابینەی هەشتەمی حکوومەتی هەرێمی کورستان. هیوادارم لەم ئەرکە گرینگ و هەستیارەدا سەرکەوتوو بن و تواناکانتان بۆ خزمەتی گەل و وڵات بخەنەگەڕ.
ئێستا وڵاتەکەمان بە قۆناغێکی تازەدا تێدەپەڕێت و ئەرکی ئێوەش گرانترە، داواکارم هەموولایەک هاوکار بن و لە ئاست ڕاپەڕاندنی ئەو ئەرکە نەتەوەیی و نیشتمانییە گرینگەدا بن کە ئەو قۆناغە نوێیە لێمان دەخوازێت. پێویستە بە یەک تیم و ڕۆحی هەستکردن بە بەرپرسیارێتی بەرانبەر گەل و نیشتیمانەکەمان کار بکەن و لەکاتێکدا بەردەوامیی بە هەنگاوەکانی کابینەکانی پێشووی حکوومەتی هەرێم دەدەن، هاوکات بۆ زیاتر پێشخستنی وڵاتەکەمان و دابینکردنی ژیانێکی ئارام و سەربەرزانە بۆ هاووڵاتییان، بە بەرنامەیەکی هاوبەش هەنگاوی مەزن بنێن.
هەر لێرەوە دەستخۆشی لە کابینەی حەوتی حکوومـەتی هەرێمی کوردستان دەکەم و سپاسی ماندووبوونیان دەکەم، ئەرکی زۆریان کێشا و جێدەستیان دیارە.
هەر شاد و سەرکەوتوو بن.
مسعود بارزانی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان
19-06-2014
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 11,325 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!