دوای ئەوەی هێزەکانی پێشمەرگەی کوردستان گەیشتنە ناحیەی جەلەولاو بەشی زۆرییان کۆنترڵکرد، لە ئێستادا 70% خێزانە ئاوارەکانی ئەو ناحیەیە گەڕاونەتەوە.
ئاوێنەنیوز، سلێمانی: سەرچاوەیەکی ئەمنی ئەمڕۆ ڕایگەیاندووە بەهۆی پێشمەرگەوە لە 70% خێزانەکانی جەلەولا گەڕاونەتەوە، ئەوەش دوای جێگربونی بارودۆخی ئەمنی لەو ناحیەدا.
ئەو سەرچاوەیە بەسایتی سۆمەریە نیوزی ڕاگەیاندووە دوای گەیشتنی هێزەکانی پێشمەرگەو جێگربونی دۆخی ئەمنی لەو ناحیەیەدا، دامودەزگاکانی حکومەت دەستیان بەچالاکیەکانی ڕۆژانەی خۆیان کرۆدتەوەو خەڵکی دەگەڕێنەوە بۆ سەرماڵ و حاڵیان.
سەرچاوە وتویەتی "پێشمەرگە هاوکاری دامودەزگاکان و هاوڵاتیان ئەو ناوچەیە دەکات بۆ ئەوەی ژیانی ئاسایی خۆیان بەڕێوەبەرن.
ناحیەی جەلەولا دەکەوێتە 70 کیلۆمەتر لەباکوری شاری بەعقوبە لەپارێزگای دیالەو دانیشتوانەکەی چەند پێکهاتەیەکی تێدایەو پێشتریش کوردەکانی ئەو ناحیەیە، بەبەردەوامی لەلایەن گروپە چەکدارەکانەوە هەڕەشەیان لێدەکرا دوای گرتنی شاری موسڵ و چەند ناوچەیەکی تر لەلایەن چەکدارانی دەوڵەتی ئیسلامی عێراق و شام، هێزەکانی پێشمەرگە بەبڕیارێک ڕەوانەی ناوچە دابڕێنراوەکان کرا.
- 28-06-2014
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا

بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی

بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,430 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!