- لە نزیک عەلوەی قەزای جەلەولا، بۆمبێکی چێنراو بە کاروانێکی هێزەکانی پێشمەرگە تەقییەوە و بەهۆیەوە هەشت پێشمەرگە برینداربوون و هاوڵاتییەکیش گیانی لەدەستدا.
- شەوی ڕابردوو شەڕێکی توند لە نێوان هێزەکانی پێشمەرگە و چەکدارانی داعش لە ناوچەی سەلامیە لە موسڵ ڕوویدا، بەو هۆیەوە ژمارەیەکی زۆر لە چەکداری داعش بریندار بوون.
- "چەکدارانی داعش لە گووندی تەبڕەق زیارەت-ی سەر بە ناحییەی بەرتلە، سێ گەنجی کوردی شەبەکیان کوشتووە بە ناوەکانی عیزەت ماشەڵڵا، حامید جەمیل و شاکر محەمەد، کە حامید جەمیل پێشمەرگەی یەکێتیی نیشتمانی کوردستانە.
- لە هەولێر مەراسیمی بەخاکسپاردنی تەرمی 5 شەهیدی سەرکردە بەڕێوەچوو، کە لە ساڵی 1988دا لەلایەن حزبی بەعسەوە شەهید کراون.
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 7,696 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!