نووسەر مارکووس فیستێر
وەرگێڕ: لەیلا ساڵحی
ماسی کۆلکە زێڕینە یەکێکی دیکە لە کتێبەکانی لەیلا ساڵحییە کە بۆ منداڵانی کوردی ئامادە کردووە و یەکێکە لە دەیان کتێبی ئامادەی چاپی بۆ منداڵان. ئەو کتێبە تەنیا چیرۆکێکی منداڵان نییە، بەڵکوو لقێکە لە زنجێرە کتێبێک هەر بەو ناوەوە. لەو زنجیرە کتێبە کە ناوەکانیان بریتین لە 1-ماسی کۆلکە زێڕینە 2-ماسی کۆلکە زێڕینە و ڕووداوێکی دیکە 3- ماسی کۆلکە زێڕینە و نەهەنگی پیر 4- ماسی کۆلکە زێڕینە و ئەشکەوتی دێوەزمەکان 5- ماسی کۆلکە زێڕینە و هاوڕێکانی جودا لە چیرۆک بۆ منداڵان بە شێوەیەک فەلسەفە و پێوەندییە کۆمەڵایەتییەکانیش لە چوارچێوەی چیرۆک دا فێری منداڵان دەکا و ئەو واتایانە لە چواچێوەی چیرۆک دا بۆ منداڵان دەگێڕێتەوە. ئەو زنجیرە کتێبە یەکێک لە پڕۆژەکانی لەیلا ساڵحییە و وەکی خۆی لە وتوێژێک دا دەڵێ ماوەی 5 ساڵە هەموو کاریان تەواو بووە. بەرگی یەکەمی لە لایەن "ناوەندی ئیزێرتوو" وەوە چاپ و بڵاو کرایەوە و بەرگەکانی دیکەی ماون...
تێبینی : ئەڤ پەرتوکە بێی فایلا PDF ە ، هیڤییە هاریکاریا کوردیپیدیا بکە ژ بو ب دەست ڤە ئینانێ ! ڤرێکرنا پەرتوکێ ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 4,067 جار هاتیە دیتن