لە ماوەی سێ ڕوژی پێش جەژنی ڕەمەزاندا، زیاتر لە شەش هەزار سەر ئاژەڵ سەربڕدراوە لە شاری سلێمانی.
زریان محەمەد، سلێمانی: بەپێی ئامارێک کە دەست ئاوینەنیوز کەوتووە، لە کوشتارگەی نوێ-ی سلێمانی لەقەرەگول، لەماوەی ڕوژانی (چوارشەمە، پینج شەممە و شەممە)ی ڕابردوودا، 6945 سەر ئاژەل سەربڕدراون.
ئامارەکە ئەوەشی ڕونکردۆتەوە کە لە ڕوژی (چوارشەممە)دا 2105 مەرو بزن و 160 ولاغ سەربردران، لەروژی (پێنج شەممە)دا 2858 مەرو بزن و 197 ولاغ سەربردراوه و لەروژی (شەممە)ەشدا 1500 مەڕو بزن و 125 ولاغ سەربڕدراون.
ساڵانی پێشوو لە ڕوژانی پێش جەژندا ژمارەیەکی زۆر ئاژەڵ لە شاری سلێمانی سەردەبڕِدرا، ئەمەش وایکردووە سلێمانی ببێتە یەکەم شار لەسەر ئاستی هەرێم کەزۆرترین گۆشتی سوری تیادا دەخورێت.
- 29-07-2014
ئەڤ بابەت ب زمانا (کوردیی ناوەڕاست) هاتیە نڤیساندن، کلیک ل ئایکۆنا
بکە ژ بو ڤەکرنا ڤی بابەتی ب ڤی زمانا کو پی هاتیە نڤیساندن!
ئەم بابەتە بەزمانی (کوردیی ناوەڕاست) نووسراوە، کلیک لە ئایکۆنی
بکە بۆ کردنەوەی بابەتەکە بەو زمانەی کە پێی نووسراوە!
ئەڤ بابەتە 3,950 جار هاتیە دیتن
ڕایا خو دەربارەی ڤی بابەی بنڤێسە!